حزبێكی نوێ لە عێراق ڕاگەیەنرا

:: PM:02:04:26/07/2017 ‌

سەعدوون دلێمی پەرلەمانتار لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، دامەزراندنی حزبێكی نوێی بە ناوی "حزبی یەكێتی ڕۆڵەكانی عێراق" ڕاگەیاند و یەكەم كۆنگرەی دامەزراندنی حزبە نوێكەیشی ساز دا، حزبەكە دووپات لە دیموكراتییەكی پاك و دووركەوتنەوە لە مەزەوی دەكاتەوە.

سەعدوون دلێمی كە پێشتر وەزیری بەرگریی عێراق بووە، لەمیانەی كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانی دوای ڕاگەیاندنی حزبە نوێیەكە ئاشكرای كرد، قۆناغی داهاتوو پێویستی بەوەیە هەمووان پابەند بن بە ڕەوتێكی دیموكراسیی ڕاستەقینە و بەهەموو شێوەیەك لە مەزەوییەت و نەتەوەگەرایی دوور بكەوینەوە.

هەروەها گوتی، ڕۆڵەكانی ئەو پارێزگایانەی تیرۆر كارەساتی بەسەر هێنان و شارەكانی وێران كردن، پێویستیان بەوەیە هەموو هەوڵەكان كۆ بكەینەوە بۆ دووبارە بنیاتنانەوەی شارەكانیان  و هاوئاهەنگیكردن لەگەڵ هێزە تەناهیییەكان و حكوومەتی ناوخۆیی و ناوەند بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست بە ئامانجی لەناوبردنی تیرۆر بە شێوەی فیكری و كولتوورییەوە، تا جارێكی تر كارەساتی لەو شێوەیە لە ناوچەكانی وڵاتەكەمان ڕوو نەداتەوە.

دلێمی داوای كرد، هێزە چەكدارەكان و تەناهییەكانی وڵات دوور بكەونەوە لە سیاسەت و حزبایەتی، چونكە سوپا و هێزە تەناهییەكان پردی بەیەكەوەگەیاندنی تەواوی عێراقییەكان و ناكرێ بە حزب و سیاسەتەوە ببەسترێنەوە.

سەرچاوە/سكای پرێس.



وشە - باز ئه‌حمه‌د