ڕۆژانه تووشی چه‌ندان كێشه‌ی جیاواز ده‌بین له مامه‌ڵه و ڕه‌فتاره‌كانماندا، دایكانیش چه‌ند هه‌ڵه‌یه‌ك دووباره ده‌كه‌نه‌وه كه وا ده‌كات زیان به خۆیان و منداڵه‌كه‌شیان بگه‌یه‌نن به ماچكردنیان له كاتی خه‌ودا.
ماندوێتی و هیلاكی كار و بێزاربوونت له هه‌واڵه دووباره‌كان، وات لێ ده‌كات تووڕه بیت و هه‌موو ئه‌م تووڕه‌یییه‌ش به‌سه‌ر منداڵه‌كه‌تدا بڕێژیت، لێی تووڕه بیت و شتی لێ وه‌رگریت و هاوار بكه‌یت به‌سه‌ریدا و زۆر جاریش ده‌گاته لێدان و ئازاردانی منداڵه‌كه‌ت، خه‌مێكی گه‌وره له دڵت دروست ده‌كات و هه‌رزوو په‌شیمان ده‌بیته‌وه، توانای خۆڕاگرتن نه‌بوو به‌سه‌ر كێشه‌كاندا له به‌رده‌م منداڵه‌كه‌ت، ده‌ڕۆیته ژووره‌كه‌ی ئه‌و له كاتێكدا خه‌وتووه، لێی نزیك ده‌بیته‌وه و باوه‌شی پێدا ده‌كه‌یت و ماچی ده‌كه‌یت، پێت وایه ئه‌مه هه‌موو شته‌كان چاره ده‌كات، له ڕاستیدا ئه‌مه ئه‌و مه‌ترسییه گه‌وره‌یه‌یه كه بۆ منداڵه‌كه‌تی ده‌هێنیت بێ ئاگایی خۆت.
كاریگه‌ری به‌تاڵكردنه‌وه‌ی تووڕه‌ییت به‌سه‌ر منداڵه‌كه‌تدا:
سه‌ره‌تا پێویسته بزانیت به‌تاڵكردنه‌وه‌ی تووڕه‌یی و ماندوێتییه‌كانی خۆت له منداڵه‌كه‌تدا، وا ده‌كات خۆشه‌ویستی نێوانتان كه‌م بێته‌وه و متمانه‌ی به خۆی و تۆش نه‌مێنێت، منداڵێكی ترسنۆكی لێ ده‌رده‌چێت و هه‌میشه هه‌ست به لاوازی و ته‌نیایی ده‌كات. هاواركردنیش به‌سه‌ر منداڵدا ترسێك له ناخیدا دروست ده‌كات، وای لێ ده‌كات له هه‌موو ئه‌و كه‌سانه بترسێت كه له ده‌وروبه‌ری كۆ بوونه‌وه و قسه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن، هه‌رگیز هه‌ست به‌وه ناكات له شوێنێكی پارێزراو بێت، هۆكاری هه‌موو ئه‌م شتانه‌ش ته‌نیا خۆتیت.
ئه‌وه‌ی پێویسته بیكه‌یت:
ئه‌و كاته‌ی له‌سه‌ر تووڕه‌یییه‌كه‌ت سارد و ئارام بوویته‌وه، هه‌ستت به زێده‌ڕۆیی تووڕه‌بوونه‌كه‌ت به‌رامبه‌ر منداڵه‌كه‌ت كرد، زانیت كه شایه‌نی ئه‌و سزادانه‌ی تۆ نه‌بوو، نه‌هێڵیت بخه‌وێت و به ماچێك ئاشتی بكه‌یته‌وه، خێرا بانگی بكه و ده‌ست بكه ملی و پێی بڵێ كه ئه‌و شایانی ئه‌و قسانه ڕه‌فتاره‌نه‌ت نه‌بووه و داوای لێبوردنی لێ بكه، به‌ڵام زۆریش له‌سه‌ری مه‌ڕۆ با نه‌بێته سیناریۆ.
پێش ئه‌وه‌ی منداڵه‌كه‌ت باجی تووڕه‌یی و نائارامییه‌كه‌ت بدات، بڕۆ شوێنێك به‌ته‌نیا پیاسه‌یه‌ك بكه، ڕووخسارت به ئاوی سارد بشۆ، یان هه‌ر شتێك كه وات لێ ده‌كات ئارام بیته‌وه، به‌ڵام له منداڵه‌كه‌ت تووڕه مه‌به.
دان به هه‌ڵه‌كه‌تدا بنێ لای منداڵه‌كه‌ت، چونكه ئه‌مه بێ ده‌سه‌ڵاتیت ده‌رناخات، ته‌نیا وا له منداڵه‌كه‌ت ده‌كه‌یت به‌رامبه‌ر هه‌ڵه‌كانی ژیانی خۆڕاگر بێت و هه‌میشه هه‌لی دووه‌م له پێش خۆی دابنێت.