كۆمه‌ڵێك پارێزه‌رى شارۆكه‌ى سۆران، سه‌ر به پارێزگه‌ى هه‌ولێر، سكاڵاى یاسایی له‌سه‌ر خاوه‌نى كۆمپانیاى نالیا تۆمار ده‌كه‌ن و پارێزه‌رێكیش ده‌ڵێ "به پانزه ساڵ حوكم ده‌درێت".
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 26ى ته‌مووز، دانه‌ر عه‌زیز یه‌كێك له‌و پارێزه‌رانه‌ى سكاڵاى یاسایی تۆمار كردوه به "وشه"ى راگه‌یاند، كۆمه‌ڵێك پارێزه‌رى شارۆكه‌ى سۆران كه پێكهاتبووین له كوڕه شه‌هید و كچه ئه‌نفال، سكاڵاى یاساییمان له‌سه‌ر شاسوار عه‌بدولواحید خاوه‌نى كۆمپانیاى نالیا تۆمار كردووه.
شه‌وی رابردوو شاسوار عه‌بدوڵواحید له كه‌ناڵه‌كه‌ی خۆیه‌وه، دژایه‌تی به‌رامبه‌ر سه‌ربه‌خۆیی كوردستان راگه‌یاند و گوتی "جووڵانه‌وه‌ی دژه ریفراندۆم" راده‌گه‌یه‌نم و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش به‌ته‌مای دروستكردنی كه‌مپینێكه به هاوكاریی كۆمپانیای بیانی كه به‌كرێ گرتوونی، كاره‌كانی ده‌كات.
ئه‌و پارێزه‌ره‌ی سۆران ده‌ڵێ، مه‌به‌ستمان له تۆماركردنى سكاڵا، وه‌كو هه‌نگاوى یه‌كه‌م بۆ ئه‌وه‌یه رێگرییه‌ك بێت تا له داهاتوودا كه‌س بیر له‌وه نه‌كاته‌وه دژى سه‌ربه‌خۆیى كوردستان بوه‌ستێته‌وه و سووكایه‌تى به‌و پرسه نیشتمانییه بكات.
هه‌ر كه‌سێك دژى ده‌زگه‌كانى حكوومه‌ت و دژى پرسه نیشتیمانیه‌كان بوه‌ستێته‌وه و سووكایه‌تى بكات، به‌پێى مادده‌ى 156ى سزادانى یاسایی عێڕاقى سزا ده‌درێت، به‌ند ده‌كرێت بۆ ماوه‌ى سه‌رووى پانزه ساڵ د یان به‌ندكردنى هه‌تا هه‌تایی. دانه‌ر عه‌زیز وای گوت.
زیاتر گوتی، داوامان له داوكارى گشتى كرد، هه‌رچى پێویسته به‌پێى یاسا، رێكارى یاسایی له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و كه‌سه بگیرێت ه‌به‌ر، نووسراو بۆ فه‌رمانگه‌ى داوكارى گشتى هه‌رێمى كوردستان به‌رز ده‌كه‌نه‌وه، له رێى ئه‌وان سكاڵاكه‌مان ده‌جوڵێنن.
شاسوار عه‌بدولواحید خه‌ریكی هه‌ڵمه‌تێكه دژی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان و ڕۆژانه له په‌یجی تایبه‌تی خۆی و په‌یجه فه‌رمیی و فه‌یكه‌كانی ئێن ئاڕ تی، په‌یامه‌كانی بڵاو ده‌كاته‌وه و به پاره سپۆنسه‌ریان ده‌كات، هه‌موویان دنه‌دانی خه‌ڵكن بۆ دووركه‌وتنه‌وه له ده‌نگدان به ڕیفراندۆم و ئامانجیشی ئه‌وه‌یه له داهاتوودا قه‌واره‌یه‌كی سیاسی دروست بكات، خۆشی لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەی "واشنتن پۆست" نەیشاردەوە، دەیەوێ لە هەڵبژاردنی داهاتوودا لیستی خۆی هەبێت و ببێتە سەرۆک وەزیران، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه نزیکەی چل ملیۆن دۆلاری لە حکوومەت وەرگرتووە، جیا لە رووبەرێکی فراوانی زەویوزار لە سلێمانی کە گوندی ئەڵمانی و چاڤی لاند و چەندان پرۆژەی تری لە سەر بنیات ناوە. هەروەها داوایەکی زۆری خەڵکیشی لەسەرە کە بەناوی پشکەوە پارەکانی خواردوون و نەیداونەتەوە. هه‌ر چه‌نده خاوه‌ن پشكه‌كان خۆپیشاندان و ناڕه‌زاییان ده‌ربڕی و له دادگای سلێمانی سكاڵایان له‌سه‌ر شاسوار عه‌بدولواحید تۆمار كردووه، به‌ڵام كێشه‌كه‌یان چاره‌سه‌ر نه‌كراوه.
حه‌وتی حوزه‌یران/یۆنیۆی 2017 له كۆبوونه‌وه‌ی مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كان و حكوومه‌تی هه‌رێم و كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان، رۆژی 25ی ئه‌یلوول/سێپتێمبه‌ری داهاتوویان وه‌ك رۆژی ریفراندۆمی كوردستان بۆ "مانه‌وه یان جیابوونه‌وه له عێراق" دیاری كرد، بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان و كۆمه‌ڵى ئیسلامى به‌شدارى كۆبوونه‌وه‌كه‌یان نه‌كرد و له رێگه‌ى ئه‌ندام و لایه‌نگرانى دژى ئه‌و پڕۆسه‌یه ده‌وه‌ستنه‌وه.
سۆران/ موڕشید برادۆستى