له شارى سلێمانى ژماره‌یه‌ك پارێزه‌ر كه‌مپینێكیان له به‌رده‌م دادگاى شاره‌كه راگه‌یاند و پشتیوانیى خۆیان بۆ ئه‌نجامدانى ریفراندۆم له هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه.
پارێزه‌ره‌كان وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن، نوێنه‌رایه‌تى ژماره‌یه‌كى تر له پارێزه‌رانى سنوورى هه‌ڵه‌بجه و یه‌كه‌ى كارگێڕیى گه‌رمیان ده‌كه‌ن و داواش ده‌كه‌ن ته‌واوى خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستان پشتیوانی له ئه‌نجامدانى ریفراندۆم بكه‌ن.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 26ى ته‌مووز، پارێزه‌ر سیروان ئه‌حمه‌د به نوێنه‌رایه‌تى پارێزه‌رانى سنوورى سلێمانى له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا به‌یاننامه‌یه‌كى خوێنده‌وه و تێیدا هاتووه، ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی مافێكی ره‌وای هه‌موو گه‌ل و نه‌ته‌وه‌یه‌كه، ده‌وڵه‌تیش بۆ تاكه سه‌ركرده‌یه‌ك و تاكه حزبێك نییه.
زیاتر گوتى، هیچ كات هه‌لومه‌رجی كوردستان هێنده له‌بار نه‌بووه بۆ راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ و هیچ كاتێكیش كوردستان ئه‌وه‌نده به‌هێز نه‌بووه له رووی سه‌ربازی و ئابووری و پێوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه‌وه، بۆیه كاتێكى گونجاوه بۆ ئه‌نجامدانى ریفراندۆم.
هاوكات پارێزه‌ر محه‌مه‌د هه‌ورامى به "وشه"ى راگه‌یاند، له‌سه‌ر به‌یاننامه‌ى پشتیوانى له ریفراندۆمى هه‌رێمى كوردستان، زیاتر له 230 پارێزه‌ر واژوویان كردووه.
زیاتر گوتى، له‌كاتى نزیكبوونه‌وه‌ى له واده‌ى ئه‌نجامدانى ریفراندۆم ئه‌و پارێزه‌رانه كه‌مپینی "به‌ڵێ" بۆ ریفراندۆم راده‌گه‌یه‌نن.
ئه‌و پارێزه‌ره روونى كرده‌وه‌كه له‌ڕێى به‌یاننامه‌ى تره‌وه داوا له حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ن له‌سه‌ر پرسى ریفراندۆم كۆده‌نگ بن.
حه‌وتی حوزه‌یران/یۆنیۆی 2017 له كۆبوونه‌وه‌ی مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كان و حكوومه‌تی هه‌رێم و كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان، رۆژی 25ی ئه‌یلوول/سێپته‌مبه‌ری داهاتوویان وه‌ك رۆژی ریفراندۆمی كوردستان بۆ "مانه‌وه یان جیابوونه‌وه له عێراق" دیاری كرد، له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی كوردستان كورد و خه‌ڵكی بیانی پشتگیری ریفڕاندۆم و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ده‌كه‌ن و به مافێكی ئاسایی و یاسایی كوردی ده‌زانن.