شاندێكى ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردایه‌تى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له سلێمانى/ هه‌ڵه‌بجه، سه‌ردانى مه‌كۆی سه‌ره‌كیى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان ده‌كه‌ن و له ئێسته‌دا له كۆبوونه‌وه‌دان.
به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى ده‌ست "وشه" كه‌وتوون، شانده‌كه‌ى پارتى له لایه‌ن ئه‌دهه‌م بارزانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی پارتی له سلێمانی/ هه‌ڵه‌بجه سه‌رۆكایه‌تى ده‌كرێت و له‌لایه‌ن عومه‌رى سه‌ید عه‌لى رێكخه‌رى گشتیی بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان پێشوازى كراون.
سه‌ردانى شانده‌كه‌ى پارتى به مه‌به‌ستی پیرۆزبایی له ساڵیادی دامه‌زراندنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و هه‌ڵبژاردنی خانه‌ی راپه‌ڕاندنه.
ئه‌و سه‌ردانه‌ى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان بۆ لاى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان، به یه‌كه‌مین سه‌ردان داده‌نرێت له دواى كۆچی دواى نه‌وشیروان مسته‌فا رێكخه‌رى گشتیی پێشووى گۆڕان.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه حزبه‌كان له ئێسته‌دا له كۆبوونه‌وه و هه‌وڵى به‌رده‌وامدان بۆ دروستكردنى كۆده‌نگى له‌سه‌ر ئه‌نجامدانى ریفراندۆم له هه‌رێمى كوردستان كه بڕیاره 25ى ئه‌یلوول به‌ڕێوه بچێت.