خانمان دووچاری شۆڕبوونی سنگ ده‌بن به هۆی چه‌ند ڕه‌فتارێكی ڕۆژانه‌ی خۆیان، وا ده‌كات به‌رده‌وام بیری لێ بكه‌نه‌وه و دوودڵیان بكات.
ته‌مه‌ن و سكپڕی دوو هۆكاری سه‌ره‌كیی ئه‌م حاڵه‌ته‌ن له خانماندا، وا ده‌كات كاریگه‌رییه‌كی زۆر له‌سه‌ر جه‌سته‌یان دروست بێت به تایبه‌ت له سنگیاندا، وا ده‌كات كۆلاجینی سنگیان كه‌م بێت و تووشی شۆڕبوونی سنگ ببن، به‌ڵام ئه‌مه تاكه هۆكار نییه.
زۆرێك له خانمان به چه‌ند ڕه‌فتارێكی هه‌ڵه دووچاری ئه‌م حاڵه‌ته ده‌بن، شۆڕبوونی سنگ ئه‌و خه‌ونه ناخۆشه‌یه كه هیچ خانمێك حه‌ز به بینینی ناكات، بۆ ئه‌وه‌ی به دوور بیت له‌و خه‌ونه، ئاگاداری ئه‌م خاڵانه به بۆ پاراستی سنگت:
1- كه‌مخۆری و لاوازبوونی جه‌سته دوایی ماوه‌یه‌ك له قه‌ڵه‌وبوون.
2- جگه‌ره‌كێشان كاریگه‌ری له‌سه‌ر پێست هه‌یه و چرچ و شۆڕی ده‌كات، بێگومان كار له سنگیش ده‌كات.
3- به‌ركه‌وتنی ڕاسته‌وخۆی خۆر بێ به‌كارهێنانی دژه‌خۆر، وات لێ ده‌كات سنگت شۆڕ و په‌ڵه په‌ڵاوی بێت.
4- له‌به‌ركردنی جلی گه‌وره و فش، به‌تایبه‌ت جلی ژێره‌وه.
5- زێده‌ڕۆیی له مه‌شقی وه‌رزشی كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر ته‌واوی جه‌سته و سنگیش ده‌بێت.