دوابه‌دواى سه‌ردانى شاندى ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردایه‌تیى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له سلێمانى/ هه‌ڵه‌بجه، ئه‌دهه‌م بارزانى راى گه‌یاند، پێوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی مه‌سعوود بارزانی له‌گه‌ڵ رێكخه‌ری نوێی گۆڕان، په‌یامێك بووه بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان.
دوێنى دوابه‌دواى هه‌ڵبژاردنى رێكخه‌رى گشتیی بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان، مه‌سعوود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پیرۆزبایى ئاراسته‌ى رێكخه‌رى گشتیی كرد و ئه‌مڕۆش شاندێكى ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردایه‌تى پارتى له سنوورى سلێمانى سه‌ردانى مه‌كۆی گۆڕانیان كرد.
دوابه‌دواى سه‌ردانه‌كه‌یان ئه‌دهه‌م بارزانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی پارتی له سلێمانی/هه‌ڵه‌بجه له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا رای گه‌یاند، پێوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ رێكخه‌ری نوێی گۆڕان، په‌یامێك بووه بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان.
هاوكات شۆڕش حاجی گوته‌بێژی بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان به ڕۆژنامه‌نووسانى راگه‌یاند، تا ئێسته وه‌ڵامی داواكه‌ی پارتین نه‌دراوه‌ته‌وه له‌باره‌ى كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵیان، به‌ڵام له ئاینده‌یه‌كى نزیكدا وه‌ڵام ده‌ده‌ینه‌وه.
حاجى گوتى، هه‌ر كێشه و ته‌نگژه‌یه‌ك هه‌بێت كۆتاكه‌ی هه‌ر ده‌بێت به گفتوگۆ چاره‌سه‌ر بكرێت و ده‌بێت یه‌كڕیزی بپارێزن و كه‌س ئیراده‌ی خۆی نه‌سه‌پێنێت.
ئه‌و سه‌ردانه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ لای بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، به یه‌كه‌مین سه‌ردان داده‌نرێت له دوای كۆچی دوای نه‌وشیروان مسته‌فا رێكخه‌ری گشتیی پێشووی گۆڕان.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه حزبه‌كان له ئێسته‌دا له كۆبوونه‌وه و هه‌وڵی به‌رده‌وامدان بۆ دروستكردنی كۆده‌نگی له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی ریفراندۆم له هه‌رێمی كوردستان كه بڕیاره 25ی ئه‌یلوول به‌ڕێوه بچێت.