67 هەزار دەرچووی زانكۆ و پەیمانگەكانی كوردستان بێكارن

:: PM:04:23:26/07/2017 ‌

لە كاتی كردنەوەی پێشانگەی نێودەوڵەتیی روانگە، فۆرەس محەمەد هاودیانی وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی بۆ میدیاكان ئەوەی خستە ڕوو كە لە هەرێمی كوردستاندا رێژەی بێكاری بەرز بووەتەوە و نزیكەی ٦٧ هەزار گەنجی دەرچووی زانكۆ و پەیمانگەكان بێكارن.

ئەو گوتی، لەو ژمارەیەدا 41 هەزاریان لە رەگەزی مێن و ئەوانەی تریش نێرینەن. هەروەها هاودیانی باسی لەوەش كرد كە لەو ٧٠ هەزار كەسەی كە لە هەرێمی كوردستان دەستەبەری كۆمەڵایەتی كرێكاریان هەیە، ١٤ هەزاریان كارەكەیان لە دەست داوە.

ئەو بە پێویستی دەزانێت هەوڵی خوڵقاندنی دەرفەتی نوێی كار بدرێت بۆ ئەوەی چیتر گەنجانی كوردستان لە بێكاریدا لە چاوەڕوانی نەمێننەوە .

ئەمڕۆ چوارشەم پێشانگەی  نێودەوڵەتیی روانگە فورەس بە ئامانجی چارەسەركردنی كێشەی بەشێك لە گەنجان كرایەوە.

لە پێشانگەكەدا نزیكەی 100 كۆمپانیا و رێكخراوی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی بەشدار بوون و بڕیارە لە سەعات ١٠ی پێش نیوەڕۆ تا شەشی ئێوارە بۆ ماوەی دوو رۆژ بەردەوام بێت و پێشوازی لە گەنجان بكات.

جاری دووەمە دەزگەی روانگە پێشانگەیەكی لەم شێوەیە دەكاتەوە و لەو شەش هەزار كەسەی سەردانی پێشانگەكەیان كردبوو، هەلی كار بۆ نزیكەی هەزار كەس رەخسێنرا.





وشە - سلێمان تاشان