په‌یمانگه‌ى هونه‌ره جوانه‌كانى هه‌ولێر وه‌رگرتنى قوتابییانى پۆلیی نۆى بنه‌ڕه‌تى ده‌ست پێ ده‌كات و واده‌یه‌كى دیاریكراو بۆ وه‌رگرتنى فۆڕم دیارى ده‌كات.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 26ى تهمووز، په‌یمانگه‌ى هونه‌ره جوانه‌كانى هه‌ولێر راگه‌یه‌نراوێكى بڵاو كرده‌وه و كۆپییه‌كى بۆ "وشه" نێردراوه، تێیدا هاتووه، په‌یمانگه‌ی هونه‌ره جوانه‌كانی هه‌ولێر وه‌رگرتنی قوتابییانی ده‌رچووی پۆلی نۆیه‌می بنه‌ڕه‌تی بۆ هه‌رسێ به‌شی "شانۆ و شێوه‌كاری و موزیك" بۆ ساڵی خوێندنی 2018-2017 راده‌گه‌یه‌نێت.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه، رۆژی دابه‌شكردنی فۆڕم له 30 تهمووز ده‌ست پێ ده‌كات و تا 30 ئاب به‌رده‌وام ده‌بێت.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌وه ڕوو، بۆ وه‌رگرتنی فۆڕم پێویسته قوتابی ناسنامه‌ی باری شارستانیی یان كارتی نیشتمانی و كارتی نمره‌كانی پۆلی نۆی بنه‌ڕه‌تی له‌گه‌ڵ خۆی بێنێت.
له كۆتای راگهیهنراوهكهشدا روون كراوه‌ته‌وه كه قوتابییان ده‌توانن هه‌موو رۆژانی یه‌كشه‌م و چوارشه‌م سه‌ردانی به‌شی تۆماری په‌یمانگه بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی فۆڕم و قوتابییانی خولی یه‌كه‌م و خولی دووه‌می پۆلی نۆی بنه‌ڕه‌تی ده‌توانن داوای وه‌رگرتنی فۆڕم بكه‌ن.