10 خۆڕاکێشانی ئاسان بۆ نەهێشتنی ئازاری پشت

:: PM:04:47:26/07/2017 ‌

زۆربەمان بە هۆی ئازاری پشتەوە دەناڵێنن و زۆر لە کارە قورسەکانمان پێ ئەنجام نادرێت، پشت ئێشە یەکێکە لە هۆکارە سەرەکییەکانی پەککەوتەیی لە دنیادا، هەواڵە خۆشەکە ئەوەیە دەتوانین بە چەند شێوازێکی ئاسانی خۆڕاکێشان ئازاری پشتمان کەم بکەینەوە. لێرەدا باسی 10 لەو خۆراکێشانانە دەکەین کە پشت ئێشە ناهێڵێت.

یەکەم – چەماندنەوەی پشت

بە یارمەتی دەستەکانت هەردوو جومگەکانی قاچت بنوشتێنەوە تا دەگاتە سنگت و شێوەیەکی بازنەیی دروست بکە بۆ ماوەی پێنج چرکە بەم شێوەیە بمێنەوە، ئەم شێوەیە یارمەتی بەشی خوارەوەی پشتت دەدات لە کەم کردنەوەی ئازار.

دووەم – ڕاکێشانی هەموو لەش

دوای ئەوەی تەواو بووی لە چەماندنەوەی پشتت ئەم خۆراکێشانە بکە، قاچ و دەستت بەشێوەیەکی دژیەک درێژ بکە تا ئەو کاتەی هەست دەکەی بەتەواوەتی لەشت ڕاکێشراوە و بڕبڕەی پشتت ڕێک بۆتەوە.

سێیەم – دووبارە ڕاکێشانی جومگەی قاچ بۆ سنگ

پێویستە جومگەکانت بێنیتەوە بۆلای سنگت و هەمان شێواز دووبارە بکەیتەوە بۆ ئەوەی بەتەواوەتی هەست بکەیت بەو ڕاکێشانانەی کە لە بەشی خوارەوەی پشت دا روودەدات، ئەنجامدانی ئەمە بۆ چەند خولەکێک ئازاری پشتت بە ڕێژەیەکی زۆر کەم دەکاتەوە .

چوارەم – بادان

بە شێوەیەکی ئاسایی بوەستە و هەوڵ بدە بەشەکانی پشتت بۆ پێشەوە و پشتەوە با بدەی بۆ ماوەی پێنج چرکە، قاچی راست بە لای چەپ دا هەڵدە و قاچی چەپیش بالای راست دا و بۆ ماوەی 15بۆ 20 چرکە بەو شێوەیە بمێنەوە، ئەو جوڵەیە بە سوودە بۆ بەهێز کردنی ماسولکەکان و کەم کردنەوەی پشت ئێشە.

پێنجەم – خۆڕاکێشانی پشیلەیی

ئەم شێوازە بە زۆری لە یۆگا دا ئەنجام دەدرێت کە بەشێوەیەکی کاریگەر ئازار ناهێلێت، لەسەر پشت پاڵکەوە و دەستەکانت بە پێچەوانە دابنێ، بە شێوەیەکی چەماوەیی خۆت بەرز بکەوە و تا پێنج بژمێرە، ئەم کردارە لە 30 خولەکدا جارێک دووبارە بکەوە لە ماوەیەکی کەم دا هەست بە جیاوازییەکی زۆر دەکەی.

شەشەم – بە رەو خوارەوە

کاتێک لە یۆگای پشیلە تەواو بووی، خۆڕاکێشە بە شێوەیەکی سێ گۆشەیی بۆ ماوەی 10 چرکە دواتر قاچەکان و دەستەکانت بەرز بکەرەوە و بیهێنەوە خوارێ بە بەردەوامی تا 30 چرکە تەواو دەکەی.

حەوتەم – خۆڕاکێشانی کوبرایی

لەسەر سک درێژ بە و دەست و قاچت راکێشە تا ئەو ئاستەی دەتوانی بە بێ جوڵاندنی دەستت یان قاچت هەوڵبدە شان و ملت بەرز بکەیتەوە، دواتر بە شێوەیەکی پێچەوانە قاچت ڕاکێشە تا ئەو کاتەی هەست دەکەی بە تەواوەتی پشتت چەماوەتەوە، بەم شێوازە بۆ ماوەی 20 چرکە بمێنەوە.

هەشتەم – خۆڕاکێشان وەک منداڵ

ئەو شێوازە لە یۆگاوە وەرگیراوە، یارمەتی کەم کردنەوەی ئازار دەدات لە بەشەکانی خوارەوەی پشت، لەسەر قاچەکانت بوەستە و پشتت بچەمێنەوە و خۆت راست بکەوە، بۆماوەی ٣٥ چرکە لەو کردارە بەردەوامبە، ئازارەکانی پشت ناهێلێت.

نۆیەم – ڕێکبوونی مل

نزم کردنەوەی مل بۆ خوارەوە یارمەتیت دەدات لە کەم کردنەوەی ئازاری بڕبڕەی پشت و ڕێک بوونەوەی مل، دواتر خولاندنەوەی مل بۆ ماوەی 15 چرکە بۆ کەم بوونەوەی ئازاری مل لە کاتی نزم کردنەوە.

دەیەم – خۆڕاکێشانی باوەش

ئەو شێوازە یەکێکە لە ئاسانترین خۆڕاکێشانەکان کە بە دانێشتنەوە دەتوانی ئەنجامی بدەی سەرەتا هەردووک دەستەکانت بە دەوری سنگتدا درێژ دەکەیەوە تا تێپەر دەبێت لە شانت و دەبێت هەست بە ڕاکێشانەکانی پشتت بکەی بۆ ئەوەی سوود لەو کردارانە ببینی بۆ کەمکردنەوەی ئازارەکانی پشتت.

سەرچاوە/getholistichealth.com

هەولێر/ ڕۆزی عەبدولرەحمان




وشە - هیدایه‌ت جان