دوو نهێنی سه‌یر له پشت ئه‌م جووڵه تایبه‌ته‌ی كچان هه‌یه كاتێك یاری به قژیان ده‌كه‌ن.
خانمان خاوه‌نی جوانییه‌كی تایبه‌تن، زۆر ئه‌سته‌مه بتوانرێت هۆكاری ئه‌و جوانییه‌یان بدۆزرێته‌وه كه پیاوانی پێ ئاشق ده‌كه‌ن، هه‌ندێكیان به نیگای چاو و هه‌ندێك به قسه و ڕه‌فتاریان و سه‌یرترینیشیان یاریكردنه به قژیان، له‌وانه‌یه ئه‌و یاریكردنه به قژ لای خانمان خۆیان شتێكی ساده و بێ مه‌به‌ست بێت، به‌ڵام له زۆربه‌ی هۆنراوه‌كانیشدا به یه‌كێك له جوانترین خه‌سڵه‌ته‌كانی تایبه‌ت به خانمان باس كراوه و كوڕان ئاشقی ئه‌و ڕه‌فتاره‌ن.
یاریكردن به قژ له كچاندا شتێكی باوه و بۆ دوو هۆكار ده‌گه‌ڕێته‌وه:
- هۆكاری یه‌كه‌م ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رنجڕاكێشانی پیاوان، زۆر له خانمان به‌م ڕێگه‌یه ده‌یانه‌وێت وا له به‌رامبه‌ر بكه‌ن گرنگییان پێ بدات و ته‌ماشا بكرێت، لوولدانی قژ له په‌نجه و خاوكردنه‌وه‌ی و به‌رده‌وام ده‌ست پێداهێنانی وا ده‌كات ئه‌و ئامانجه بپێكن كه مه‌به‌ستیانه.
- هۆكاری دووه‌میش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ده‌ربڕینی سترێس و دوودڵی له خانماندا، له سه‌رقاڵی مێشكیاندا نازانن چ كارێك بكه‌ن و به‌و جووڵه‌یه له‌بیر خۆیانی ده‌به‌نه‌وه، زۆرێك له خانمانیش له جیاتی ئه‌م كاره ده‌ست ده‌كه‌ن به گۆڕینی ڕه‌نگی قژیان و بڕین به ستایلی جیاواز.