هه‌فته‌ى داهاتوو شاندێكى پارتى دیموكراتی كوردستان سه‌ردانى سلێمانى ده‌كات و له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان كۆ ده‌بێته‌وه، به‌رپرسێكى ئه‌و حزبه‌ش دووپاتی ده‌كاته‌وه كه كوردستان به قۆناغێكى هه‌ستیاردا تێ ده‌په‌ڕێت و ئه‌ركی هه‌مووانه كه بگه‌ڕێینه‌وه بۆ بنه‌ماكانی یه‌كڕیزى نیشتمانی.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 26ى ته‌مووز، عه‌تا شێخ حه‌سه‌ن، گوته‌بێژی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان له سلێمانی به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، پارتی هیچ كاتێك كۆبوونه‌وه و گفتوگۆى له‌گه‌ڵ هیچ لایه‌نێك ره‌ت نه‌كردووه‌ته‌وه و پێداگرى له‌سه‌ر چاره‌سه‌رى كێشه‌كان ده‌كاته‌وه.
زیاتر گوتى، پارتى پێى وایه كه ده‌بێت ته‌واوى كێشه‌كان به ڕێگه‌ى گفتوگۆ چاره‌سه‌ر بكرێن، چونكه كوردستان به قۆناغێكى هه‌ستیاردا تێ ده‌په‌ڕێت و ئه‌ركی هه‌مووانه بگه‌ڕێینه‌وه بۆ بنه‌ماكانی یه‌كڕیزى نیشتمانیی.
هاوكات به پێى زانیارییه‌كانى"وشه" هه‌فته‌ى داهاتوو شاندێكى پارتى دیموكراتیی كوردستان سه‌ردانى سلێمانى ده‌كات و له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان كۆ ده‌بێته‌وه.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی پارتی زانیارییه‌كانى "وشه"ى پشتڕاست كرده‌وه و راى گه‌یاند، بڕیاره شاندێكی پارتی دیموكراتی كوردستان سه‌ردانی سلێمانی بكات و له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كۆ ببێته‌وه.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه ئه‌مڕۆ چوارشه‌م شاندێكى پارتى به سه‌رۆكایه‌تیى ئه‌دهه‌م بارزانى به مه‌به‌ستى پیرۆزبایی له رێكخه‌ریى نوێی گۆڕان سه‌ردانى ئه‌و بزووتنه‌وه‌یان كرد و رایان گه‌یاند كه پێویسته یه‌كڕیزى بپارێزێن.
سلێمانى/ هۆشیار عه‌لى