پله‌كانى گه‌رما له هه‌رێمى كوردستان گۆڕانكارى به‌سه‌ردا دێت و به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتیی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان، گه‌رمترین پله‌ی تۆماركراوی شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستانى بڵاو ده‌كاته‌وه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 26ى ته‌مووز، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتیی كه‌شناسیى و بومه‌له‌رزه‌زانى هه‌رێمى كوردستان پله‌كانى گه‌رماى به‌كاتى سعات 12ى نیوه‌ڕۆ بڵاو كرده‌وه، به‌ڵام پله‌كانى گه‌رما به به‌راورد به چه‌ند رۆژى رابردوو دابه‌زینى به‌خۆیه‌وه بینیووه.
به پێى دیاریكردنى پله‌كانى گه‌رما، ئه‌مڕۆ له هه‌ولێر به‌رزترین پله‌ى گه‌رما 40 پله و له پیرمام 34 و له مه‌خموور 43 و له خانه‌قین 45 و له سلێمانی 36 و له چه‌مچه‌ماڵ 38 پله تۆمار كراوه.
هاوكات له دهۆك 38پله و له زاخۆ 40 و له كه‌ركوك 41 له حاجی ئۆمه‌ران 29
له ناوچه‌ى كانی ماسی 33 و له هه‌ڵه‌بجه 39 پله تۆمار كراوه.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه له چه‌ند رۆژى رابردوودا پله‌كانى گه‌رماى چه‌ند ناوچه‌یه‌كى كوردستان 53 پله‌ى تێپه‌ڕاندبوو.