مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازیی له قوتابییه یه‌كه‌مه‌كانی ده‌رچووی پۆلی 12 ئاماده‌یی كرد و راى گه‌یاند، ئێوه هه‌مووتان گیانی شه‌هیدانتان شاد كرد و مایه‌ی سه‌ربه‌رزی و شانازین.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 26ى ته‌مووز، به پێى هه‌واڵێكى ماڵپه‌رى سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان، مه‌سعوود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازیی له قوتابییه یه‌كه‌مه‌كانی ده‌رچووی پۆلی 12 ئاماده‌یی كردووه.
له دیداره‌كه‌دا بارزانى راى گه‌یاندووه كه زۆر خۆشحاڵه به دیداری ئه‌و ئازیزانه و پیرۆزبایی له قوتابی و مامۆستایان كرد.
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان گوتوویه‌تى، زۆر جێی خۆشحاڵییه كه ژماره‌یه‌كی زۆر كچ له ڕیزی یه‌كه‌مه‌كانی كوردستاندان و كچی شه‌هیدێكی كوردستان پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ست هێناوه، ئێوه هه‌مووتان ڕۆحی شه‌هیدانتان شاد كرد و مایه‌ی سه‌ربه‌رزی و شانازیین.
هاوكات دوو قوتابیی یه‌كه‌می هه‌ردوو به‌شی زانستی و وێژه‌یی، به ناوی قوتابییه یه‌كه‌مه‌كانی كوردستانه‌وه سوپاسی بارزانی‌یان كرد بۆ ئه‌و پێشوازییه و سوپاسی مامۆستایانیان كرد كه پشتیوانیان بوونه بۆ ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌یان، هه‌روه‌ها سوپاسی پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانی كوردستانیان كرد كه له سایه‌ی ئه‌وانه‌وه توانوویانه به دڵنیاییه‌وه بخوێنن و به‌ڵێنیشیان دا كه هه‌موو توانا و هه‌وڵه‌كانیان بۆ سه‌رخستنی كوردستان و شادكردنی ڕوحی شه‌هیدان ده‌بێت.