وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى ئایارى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان به‌رده‌وامه و "وشه" نوێترین زانیارى له‌سه‌ر دابه‌شكردنى مووچه بڵاو ده‌كاته‌وه.
هه‌ر چه‌نده تا ئێسته به‌شێكى زۆر له دامه‌زراوه‌كانى هه‌رێمى كوردستان مووچه‌ى مانگى ئایاریان وه‌رنه‌گرتووه و تا ئێسته‌ش خشته‌ى دابه‌شكردنى مووچه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه، به‌ڵام په‌رله‌مانتارێك راى ده‌گه‌یه‌نێت كه پاره‌ى ته‌واوى مووچه گه‌یشتووه‌ته ده‌ست وه‌زاره‌تى دارایى.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 26ى تهمووز، د. شوان قهڵادزهیى ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان به"وشه"ى راگه‌یاند، بریكارى وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان پێى راگه‌یاندووه كه پاره‌ى ته‌واو بۆ مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران له به‌رده‌ستدایه.
زیاتر گوتى، زانیارى هه‌یه هه‌فته‌ى داهاتوو خشته‌یه‌كى فراوانى دابه‌شكردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران بڵاو بكرێته‌وه و زۆربه‌ى وه‌زاره‌ته‌كان هه‌فته‌ى داهاتوو مووچه وه‌ربگرن.
هاوكات سه‌رچاوه‌یه‌كى تایبه‌تى "وشه" راى گه‌یاند، به ته‌واوى كێشه‌ى هاتنى پاره له نێوان بانگى وه‌رگر و بانكى هێنه‌ر چاره‌سه‌ر كراوه و مووچه به‌شێوه‌یه‌كى خێرا دابه‌ش ده‌كرێت.
پێشتر فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان نیگه‌رانیان پێشان دابوو كه وه‌زاره‌تى دارایی و ئابوورى به‌شێوه‌یه‌كى سست دابه‌شكردنى مووچه‌ى ده‌ست پێ كردووه و له ماوه‌ى یه‌ك هه‌فته‌دا ته‌نیا مووچه‌ى لیواكانى پێشمه‌رگه‌ى دابه‌ش كردبوو.
دوێنى وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى خشته‌یه‌كى تر‌ى دابه‌شكردنى مووچه‌ى راگه‌یاند كه تا 31ى ئه‌م مانگه‌ى گرتووه‌ته‌وه و خشته‌ش ژماره‌یه‌ك وه‌زاره‌ت و دامه‌زراوه‌ى هه‌رێمى كوردستان ده‌گرێته‌وه.