ئه‌كته‌ری درامای كوردی گه‌رده‌لوول "ئاوێزه" وێنه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی بڵاو ده‌كاته‌وه و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌خۆیه‌وه سه‌رقاڵ ده‌كات.
خانمه ئه‌كته‌ر و ڕاگه‌یاندكاری شۆخ و شه‌نگی كورد "كوێستان خه‌سره‌وی" وێنه‌یه‌كی نوێی خۆی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی له واڵی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام بڵاو كرده‌وه و سه‌رنجی هه‌وادارانی بۆ لای خۆی ڕاكێشاوه.
له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی وێنه‌كه‌ی كوێستان خه‌سره‌وی، له‌سه‌ر وێنه‌كه نووسیوویه‌تی، تۆ جوانترین و باشترین و ناوازه‌ترنی له ژیانم، خودا سایه‌ت له‌سه‌ر سه‌رم كه‌م نه‌كا، خۆشه‌ویستی ژیانم ئاواته‌كه‌م.
كوێستان خوسره‌وی، له كوردستانی ڕۆژهه‌ڵات له‌دایك بووه، یه‌كه‌م ده‌ركه‌وتنی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ به‌شداریكردنیان وه‌ك گرووپی هه‌ڵپه‌ڕكێی ڕۆژهه‌ڵات له به‌رنامه‌ی من جیاوازم، كه ئه‌و كات له‌كه‌ناڵی ئاسمانی "زاگرۆس" پیشان ده‌درا، دواتر وه‌ك پێشكه‌شكارێك له كه‌ناڵی زاگرۆس ده‌ركه‌وت، یه‌كێكیش بووه له خانمه ئه‌كته‌ره‌كانی زنجیره درامای "گه‌رده‌لوول"، به‌هۆی جوانییه‌كه‌یه‌وه به‌رده‌وام وێنه‌كانی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام زۆرترین خوێنه‌ری ده‌بێت.