به‌رپرسێكى كۆمیسیۆنى هه‌ڵبژاردن و راپرسى هه‌رێمى كوردستان راى گه‌یاند، تا ئێسته ئه‌ندامه‌كه‌ى ئه‌نجوومه‌نى كۆمیسیارانى كۆمیسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردن و راپرسى له هه‌رێمى كوردستان ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ى هه‌ڵ نه‌وه‌شاندووه‌ته‌وه.
24ى ته‌مووز، سه‌مه‌د بێتواته‌یی ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى كۆمیسیارانى كۆمیسیۆنى هه‌ڵبژاردن و راپرسى له هه‌رێمى كوردستان و له پشكى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان ده‌ستى له‌كار كێشایه‌وه و راى گه‌یاند، كۆمسیۆن ناتوانێت وه‌ڵامى داخوازییه‌كان بۆ دیاریكردنى رۆژى هه‌ڵبژاردن بداته‌وه، به‌ڵام ئه‌مرۆ وا بڵاو كرایه‌وه كه ناوبراو ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌كه‌ى هه‌ڵوه‌شاندووه‌ته‌وه.
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 26ى ته‌مووز، به‌رپرسێكى باڵا له كۆمیسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردن و راپرسى له هه‌رێمى كوردستان كه پێى باش نه‌بوو ناوى بڵاو بكرێته‌وه به "وشه" ى راگه‌یاند، تا كاتى ته‌واوبوونى ده‌وامى ئه‌مڕۆى كۆمیسیۆن هیچ شتێكى فه‌رمى نه‌بووه بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ى سه‌مه‌د بێتواته‌یی.
زیاتر گوتى، هاوڕێ و ئه‌ندامانى تر‌ى ئه‌نجوومه‌نى كۆمیسیارانى كۆمیسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردن و راپرسى له هه‌رێمى كوردستان له هه‌وڵدا بوون تا ئه‌مڕۆش بۆ ئه‌وه‌ى ناوبراو له ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ى په‌شیمان ببێته‌وه.
به‌رپرسه‌كه‌ى كۆمیسیۆن راى گه‌یاند، تا 30 رۆژى تر ئاساییه ئه‌گه‌ر ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌كه هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه و تا ئێسته قبووڵ نه‌كراوه.
كۆمیسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردن و راپرسى له هه‌رێمى كوردستان ئێسته سه‌رقاڵى ئاماده‌كارییه بۆ ئه‌نجامدانى ریفراندۆم له هه‌رێمى كوردستان كه بڕیاره 25ى ئه‌یلوول ئه‌نجام بدرێت و هاوكات هه‌فته‌ى رابردوو مه‌سعوود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان بڕیاری دا له تشرینى دووه‌مى ئه‌مساڵ هه‌ڵبژاردنه‌كانى هه‌رێمى كوردستان به‌ڕێوه بچێت.