سبه‌ى مووچه‌ى ئه‌م ده‌زگه‌یانه‌ دابه‌ش ده‌كرێت

:: PM:09:44:26/07/2017 ‌

 

وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان خشته‌ى دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى ئایارى راگه‌یاند و سبه‌ى مووچه‌ى دامه‌زراوه‌یه‌ك دابه‌ش ده‌كرێت.

به‌ پێى خشته‌ى دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى ئایارى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان، سبه‌ى پێنجشه‌م 27ی ته‌مووز مووچه‌ی‌ مانگی‌ پێنجی‌ "ئه‌نجومه‌نی‌ ئاسایش و ده‌زگای‌ گشتی‌ ئاسایش" دابه‌ش ده‌كرێت.

هاوكات هه‌ر ئه‌مڕۆ "وشه‌" نوێترین زانیارى له‌باره‌ى دابه‌شكردنى مووچه‌ بڵاو كرده‌وه‌ كه‌ بڕیاره‌ هه‌فته‌ى داهاتوو خشته‌یه‌كى فره‌وانى مووچه‌ بڵاو بكرێته‌وه‌.



 



وشە - سه‌رخێڵ هاشم