ئاگەدارییەكی گرنگ بۆ مووچەخۆرانی هەرێم دانیشتووی دەرەوە

:: PM:10:38:26/07/2017 ‌

بە پێی ئاگەدارییەك لە نوێنەرایەتی حكوومەتی هەرێم لە بەریتانیا مووچەخۆرانی هەرێم كە دانیشتووی دەرەوەی وڵاتن ئاگەدار دەكرێنەوە بەوەی نانووسكردنیان وەك مووچەخۆری حكوومەت لە مانگی ئاب/ئۆگەستس دەست پێ دەكات و تا كۆتایی ئەو مانگە بەردەوام دەبێت.   

بە پێی ئاگەدارییەكە، حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاری دا پڕۆسەی ناونووسكردنی مووچەخۆرانی حكوومەت ئەوانەی نیشتەجێی دەرەوەی وڵاتن دەست پێ بكات و ئەو پڕۆسەش لە ١/٨/٢٠١٧ دەست پێ دەكات و لە ٣١/٨/٢٠١٧ كۆتایی دێت.

زیاتر دەڵێ كە پرۆسەكە تەنیا بۆ تۆماركردنە نەك بایۆمەتری و  ئامانج لێی تەنیا كۆكردنەوەی زانیارییەكانە سەبارەت بە مووچەخۆرانی دەرەوەی وڵات وەك هەنگاوی یەكەم، كۆكردنەوەی زانیارییەكانیش هاوكار دەبێت بۆ لیژنەی باڵای تۆماری مووچەخۆران كە بڕیاری هەنگاوی دووەم بدات سەبارەت بە چۆنییەتی ئەنجامدانی بایۆمیتری بۆ تێكڕای ئەو مووچەخۆرانە‌ی كە دانیشتووی دەرەوەی هەرێمی كوردستانن،  بۆیە زۆر گرینگە كە فۆرمەكان وەك داواكراوە لە ماوەی دیاریكراودا پڕ بكرێتەوە و بگەڕێندرێتەوە بۆ نوێنەرایەتیی حكوومەتی هەرێم.

هەر لە ئاگەدارییەكەدا هاتووە كە لە كاتی پڕكردنەوەی فۆڕمەكان ڕەچاوی ئەو ڕێنوێنی و خاڵانەی خوارەوە بكەن:

-پڕۆسەكە هەموو ئەو كەسانە دەگرێتەوە كە مووچەخۆرن لەسەر میلاكی حكوومەتی  هەرێمی كوردستان یاخود مووچە لە حكوومەت وەردەگرن و لە دەرەوەی وڵات نیشتەجێن و لە ئێستەدا ناتوانن بگەڕێنەوە هەرێمی كوردستان.

پڕۆسەكەش ئەوانەی خوارەوە دەگرێتەوە:

* خانەنشینانی شارستانی و سەربازی و پێشمەرگە.

* كەسوكاری شەهیدان و ئەنفال و زیندانی سیاسی.

* كەمئەندامی سەنگەر.

* سوودمەندانی پڕۆگرامی تواناسازی و نێردراوان و هاوەڵەكانیان.

* جگە لە تواناسازی، مۆڵەتی خوێندنیش ئەگەر مووچەكەی بەردەوام بێت.

-مووچەخۆر شێوازی كاركردنی هەمیشەیی یان گرێبەست یان كاتی یان بەخشین (مینحە) بێت دەبێت فۆڕمەكە پڕ بكاتەوە.
-هەر مووچەخۆرێك فۆڕمی ناونووسكردن پڕ نەكاتەوە و لە ڕێگەی نوێنەرایەتیی حكوومەت بە فەرمی نەگاتە لیژنەی باڵای بایۆمەتری مووچەخۆران، ئەوا فۆڕمی بایۆمەتری پێ نادرێ و ئەو فۆڕمانە تەنیا لە ڕێگەی نوێنەرایەتییەوە پەسەند دەكرێت.

-وەكیل لە سیستەمی بایۆمەتری ڕۆڵی نییە و ناتوانرێت تۆمار بكرێت. 
 
-هەر بەڕێزێك كە مووچەخۆری حكومەتی هەرێمی كوردستانە و ئەم پرۆسەیە دەیگرێتەوە تكایە:

-فۆڕمی زانیاری مووچەخۆرانی دەرەوەی وڵات كە هاوپێچ كراوە، پڕ بكەرەوە.
 
-تكایە بۆ هەر پرسیارێك سوود وەربگرە لە چۆنیەتی پڕكردنەوەی فۆرمی زانیاری مووچەخۆرانی دەرەوەی وڵات كە هاوپێچ كراوە.

-پاش دڵنیابوون لەوەی گشت زانیارییە داواكراوەكانت تۆمار كردووە، پێویستە فۆرمەكە سكان بكەیت و بیگەڕێنیتەوە بۆ ئیمەیڵی نوێنەرایەتی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەم ناونیشانە:




وشە - مه‌حموود ئیسماعیل