زڵاتان چووە ناو پارەی سوێدیشەوە
وەك رێزێك بۆ ئەو خزمەتە گەورەیەی زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچی ئەستێرەی تۆپی پێی پێشكەش بە وڵاتی سوێدی كردووە، حكوومەتی ئەو وڵاتە وێنەی ئەو یاریزانەی لەسەر پارەی وڵاتەكەی چاپ كرد.
رۆژنامەی (میرۆر)ی ئینگلیزی وێنەی زڵاتانی ئەستێرەی پێشووی یانەكانی ئەی سی میلان و بەرشەلۆنە و پاریس سان جێرمان و مانچستەر یونایتد لەگەڵ پارەی 1000 كڕۆنی سوێدی بڵاو كردەوە كە تایبەت بۆ ئەو یاریزانە چاپ كرابوو.
لەسەر پارەكە وێنەیەكی زڵاتان بەگەورەیی و لە دواوەشەوە لە كاتی تۆماركردنی گۆڵ بە درێسی هەڵبژاردەی سوێد دەردەكەوێ.
وێنەكە لەسەر لاپەڕەی فەرمی تۆڕەكانی كۆمەڵایەتی ئەو هێرشبەرە تەمەن 35 ساڵییە بڵاو كراوەتەوە و لە كۆمێنێتیكشدا نووسیبووی "پێشتر بنیامین فرانكلین و ئێستاش زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچتان هەیە".
وشە -
ئامانج ئهكرهم