پاش نزیكه‌ى 10 ساڵ له كاركردنى چه‌ند كۆمپانیایه‌ك له سلێمانى و وه‌رگرتنى نزیكه‌ى یه‌ك ملیار دۆلار له هاووڵاتیانى شاره‌كه به‌ناوى بۆرسه‌ى جیهانییه‌وه، ده‌ركه‌وتووه، پاره‌كه ره‌وانه‌ى بانكه‌كانى ده‌ره‌وه كراوه و ژمێره بانكییه‌كه‌یش سفر كراوه‌ته‌وه، پاش گرتنى به‌رپرسانى ئه‌و نووسینگه و كۆمپانیایه، به ده‌سته‌به‌ری ئازاد كراون، ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ى به‌دواداچوونیان له‌سه‌ر دۆسیه‌كه كردووه، گومانى ئه‌وه ده‌كه‌ن ده‌ستێكى گه‌وره‌یان له پشت بێت.
سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگه‌دار له دادگه‌ى سلێمانى، به"وشه"ى راگه‌یاند، ئه‌و كه‌سانه‌ى به‌ناوى بۆرسه‌ى جیهانییه‌وه له‌لایه‌ن نووسینگه‌یه‌كى ئاڵوگۆڕاوى دراوه‌وه پاره‌كه‌یان براوه، نزیكه‌ى 100 كه‌س ده‌بن، به‌شێكیان به ئاڵتوون و ئه‌وانیتر به پاره به‌شدارییان كردووه كه به‌سه‌ر یه‌كه‌وه نزیكه‌ى یه‌ك ملیار دۆلاریان داوه.
به‌گوێره‌ى نامه‌یه‌كى عه‌لى حه‌مه‌ساڵح كه ئاراسته‌ى داواكارى گشتى سلێمانى كردووه و وێنه‌یه‌كى ده‌ست "وشه" كه‌وتووه، كاره‌كه له ساڵى 2007ه‌وه له‌لایه‌ن هاووڵاتییه‌كى عه‌ره‌به‌وه كراوه، له رێگه‌ى دانانى شاشه‌یه‌كى گه‌وره و به‌رنامه‌یه‌كى تایبه‌ته‌وه به‌ناوى بۆرسه‌ى جیهانییه‌وه، به‌بێ ئه‌وه‌ى یاساى بۆرسه له عێراق و كوردستان بوونى هه‌بێت.
حه‌مه‌ساڵح له‌و نامه‌یه‌دا ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه، ئه‌و كه‌سه‌ى شاشه‌كه‌ى به‌ناوى بۆرسه‌وه داناوه، له بنه‌ڕه‌تدا كۆمپانیایه‌كى بۆ ئاڵوگۆڕاوى دراو به مۆڵه‌تى ژماره 141 له 21ى ئه‌یلوولى 2005 وه‌رگرتووه، ته‌نیا بۆ ئاڵوگۆڕى دراو، به‌پێى نووسراوى بانكى سلێمانى ئه‌و كۆمپانیایه له ساڵى 2008 به‌دواوه له‌سه‌ر تازه نه‌كردنه‌وه‌ى مۆڵه‌تى كاركردن، مۆڵه‌تى نووسینگه‌ى ئاڵوگۆڕى دراوه‌كه‌یشى هه‌ڵوه‌شێنراوه‌ته‌وه.
سیروان محه‌مه‌د یه‌ك له‌و هاووڵاتییانه‌ی به 700 هه‌زار دۆلار به‌شداری ئه‌و بۆرسه‌یه‌ی كردووه، بۆ "وشه"ی ئاشكرا كرد، "له رێگه‌ى كۆمپانیایه‌كه‌وه به‌ناوى (تریده‌ر سه‌نته‌ر) كه دوایین جار نووسینگه‌كه‌ى له‌ناو هۆتێل پاڵاس و سلێمانى بۆڵ بوو، به‌شداریمان كرد، به‌ڵام دواتر ده‌ركه‌وت هه‌موو پاره‌كانى بردووه‌ته ده‌ره‌وه، مۆڵه‌تیان نه‌بووه و ساخته‌كارییان كردووه".
زیاتر ده‌ڵێ، "ئێمه سكاڵامان تۆمار كردووه، به‌رپرسانى كۆمپانیایه‌كه سه‌ره‌تا له‌لایه‌ن ئاسایشه‌وه به‌ماده‌ى 1124 گیراون، پاشان ماده‌كه‌یان بۆ 456 گۆڕدراوه و هه‌ریه‌كه‌یان به ده‌سته‌به‌ری 50 ملیۆن ئازاد كراون، پاشان ئازادكردنیان كه‌س نازانێت بۆ كوێ چوون، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى پۆلیس به‌دوایاندا ده‌گه‌ڕێت".
محه‌مه‌د زیاتر ده‌ڵێ، "ئه‌و بابه‌ته له ئاسایشى سلێمانى له ماوه‌ى شه‌و و ڕۆژێك ڕه‌وانه‌ى پۆلیس كرا، ئه‌وه گومانى دروست كردووه، ئاسایش ئه‌و كه‌سانه‌ى له‌سه‌ر بردنه ده‌ره‌وه‌ى پاره گرتبوو نه‌ك له‌سه‌ر سكاڵاى هاووڵاتییان".
روونى كرده‌وه، "هاووڵاتى هه‌یه به سێ ملیۆن دۆلار به‌شدارى له‌و بۆرسه‌یه‌دا كردووه و به‌كۆى گشتى نزیكه‌ى یه‌ك ملیار دۆلاریان بردووه‌ته ده‌ره‌وه و ژمێره بانكییه‌كه‌شیان سفر كردووه‌ته‌وه".
ئه‌و به‌شداره‌ى بۆرسه‌كه‌ى سلێمانى، ئاشكراى كرد، "ئه‌وانه‌ی ئه‌و كۆمپانیایانه‌یان به‌ڕێوه ده‌برد شه‌ش كه‌سن، چواریان عه‌ره‌بی مووسڵن به‌ناوه‌كانى ئه‌یاد زوێر، عه‌لی مۆفه‌ق، ئه‌حمه‌د مۆفه‌ق و حه‌یده‌ر ئه‌یاد، دووانیان كوردن به ناوه‌كانی كارزان حه‌مه‌شه‌ریف و سپارده نووری كه به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌و كۆمپانیایانه بوون".
به‌پێى نامه‌ى په‌رله‌مانتاره‌كه بۆ داواكارى گشتى، ئه‌و كه‌سانه له‌به‌رده‌م داواكارى گشتى دانیان به‌وه‌دا ناوه ملیۆنان دۆلارى هاووڵاتییانیان بردووه‌ته ده‌ره‌وه و زۆرینه‌ى پاره‌كه بۆ لبنان، ئوردن و دوبه‌ى ره‌وانه كراوه.
د. شێركۆ جه‌وده‌ت ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان له لیژنه‌ى دارایى و ئابوورى، بۆ "وشه"ى روونكرده‌وه، "دوو كۆمپانیا به ناوى بۆرسه‌وه كاریان كردووه و پاره‌یان له هاووڵاتییان وه‌رگرتووه و خۆیان وا نیشانداوه مۆڵه‌تیان هه‌یه، دواتر گیراون، به‌ڵام بۆ ئازادكردنیان ئه‌و ماده‌یه گۆڕدراوه كه له سه‌ره‌تادا پێى گیراون، پاشان به ئازادى له شارى سلێمانى سوڕاونه‌ته‌وه".
زیاتر ده‌ڵێ، "كاتێك ماده‌یه‌ك ڕێ ده‌دات به گرتنى ئه‌و كه‌سانه و گیراون، دواتر گۆڕدراوه بۆ ماده‌یه‌كى تر كه ڕێ ده‌دات به ئازادبوونیان به ده‌سته‌به‌ری، جێى گومانه، ئێمه ده‌مانه‌وێت بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر ئه‌و ماده‌یه‌ى كه ڕێ به گرتنى ئه‌و كه‌سانه ده‌دات".
لاى خۆیه‌وه، ڕزگار حه‌مه‌ڕه‌حیم به‌ڕێوه‌به‌رى ڕاگه‌یاندنى ئاسایشى سلێمانى، به"وشه"ى راگه‌یاند، "ئه‌و بابه‌ته لاى ئێمه نییه و پێوه‌ندیشى به ئاسایشى سلێمانى نییه، به‌ڵكو ده‌بێت لاى پۆلیس بێت".
حه‌مه‌ڕه‌حیم ته‌نیا ئه‌وه‌نده‌ى گوت، "ئاسایش له‌سه‌ر قه‌رزى هاووڵاتییان كه‌س ناگرێت".
هاوكات ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنى ئه‌ندامى لیژنه‌ى یاسایى له په‌رله‌مانى كوردستان، بۆ "وشه"ى دووپات كرده‌وه، "ئه‌و هاووڵاتییانه‌یان به‌وه خه‌ڵه‌تاندووه له سه‌ره‌تاوه بڕێك قازانجیان پێداون، به گوته‌ى هاووڵاتییه‌كانیش زیاتر له 850 ملیۆن دۆلار له ڕێگه‌ى ئه‌و نووسینگانه‌وه براوه‌ته ده‌ره‌وه".
"جێى گومانه كه‌سێكى مووسڵاوى بێته سلێمانى و كارێكى له‌و شێوه‌یه بكات، بۆیه به دوور نازانرێت ده‌ستێكى گه‌وره له پشت ئه‌و كاره‌وه بێت. به‌تایبه‌ت كه ئه‌و كه‌سانه سه‌ره‌تا گیراون و دواتر ماده‌كه‌یان بۆ گۆڕدراوه و ئازاد كراون" هه‌ڵه‌دنی وای گوت.
وشه/ سلێمانى-هۆشیار عه‌لى