لە هەڵمەتێكی هاوبەشی چەند بەڕێوبەرایەتیەكی شاری هەولێر شەش تەن مادەی خۆراكی
دەستی بەسەردا دەگیرێت و لەناو دەبرێت .
بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی هەولێر بڵاوی كردۆتەوە لە هەڵمەتێكدا شەش تەن کاڵای بەسەرچوو دەستی بەسەرداگیرا .
ڕاگەیەندراوەكەی پۆلیسی هەولێر ئاشكرای كردوە كە چالاكیەكە لە ڕێکەوتی ۳۰/۱۰/۲۰۱٦، لێژنەی پشکنین و چاودێری بازار کە پێکهاتبوون
لە (پۆلیسی ڕێککاری و تەندروستی و چاودێری بازرگانی و بە هاوکاری ئاسایشی هەولێر هۆبەی
ئابوری) بە سەرپەرشتی قائیمقامی قەزای ناوەندی هەولێر، سەردانی چەند کۆگایەکیان کرد
و توانرا دەست بەسەر شەش تەن کاڵای بەسەرچوو دابگرێت .
هەروەها ئەمەش خراوەتە ڕوو كە ئەم ماددانە بریتین لە (کێک و چپس و کێکی دۆندرمە
و گەنمەشامی ..هتد ).
بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی هەولێر بڵاوی كردۆتەوە كە سەرپێچی كاران رێککاری یاسایی
بەرامبەر کۆگان و خاوەنەکانیان گیرایەبەر.
رامیار جواد