كەشوهەوا شەوانە گۆڕانكاری بەسەردا هاتووە

:: AM:10:28:27/07/2017 ‌

پلەكانی گەرما لە هەرێمی كوردستان گۆڕانكاری بەسەردا دێت و بەڕێوبەرایەتی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان، گەرمترین پلەی تۆماركراوی شارەكانی هەرێمی كوردستان بڵاو دەكاتەوە، هەروەها نزمترین پلەی گەرماش لە هەرێمی كوردستان 17 پلە تۆمار كراوە.

ئەمڕۆ پێنجشەم 27ـی تەمووز، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كەشناسیی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پلەكانی گەرمای بڵاو كردەوە، هەولێر 43 پلە و سلێمانی 40 پلە و دهۆك 41 پلە و كەركووك 45 پلە دەبێ، بەرزترین پلەی گەرما 45 پلە و نزمترین پلەش 17 پلەی سیلیزی دەبێت.

كەشناسی نزمەترین پلەی تۆماركراوی بڵاو كردووەتەوە و تیایدا شارۆكەی پێنجویچن نزمترین پلەی تۆمار كردووە بە 17 پلە.

دەزگەی كەشناسی هەرێمی كوردستان پێشبینی بۆ 24 سەعاتی داهاتوو لە سەرتاسەری هەرێمی كوردستان پلەكانی گەرما یەك پلە بەرز دەبنەوە.









وشە - رامیار جەواد