كۆمپانیای گووگڵ لە بەرنامەیدایە تا دوو مانگی تر، مۆبایلێكی نوێ بخاتە بازاڕەوە كە بە پیكسڵ دوو ناسراوە و پێ دەچێت بەشێك لە كڕیارانی بازاڕ لە دەوری خۆی كۆ بكاتەوە و ببێتە ركابەری ئایفۆن و گالاكسی.
لە ئەیلوولی ئەمساڵدا ئایفۆن هەشت و هەر لەم مانگەشدا not8samsung گالاكسی نۆت 8 دەخرێتە بازاڕەوە، ئەوەی بەرهەمەكەی گووگڵ لەمانە جیا دەكاتەوە، ئەوەیە نرخی هەرزانترە و ئەو خەڵكەی توانایان نییە كالاكسی و ئایفۆن بكڕن، روو لە كڕینی بەرهەمەكەی گووگڵ دەكەن.
گووگڵ هەندێك گۆڕانكاری لە مۆدێلی پێشووی خۆیدا كردووە و شاشەكەشی لە لایە كۆمپانیای ئێل جییەوە سەرپەرشتی دەكرێت.
دەگوترێت لەو مۆبایلە پێشكەوتووترین پرۆگرام سوودی لێ وەرگیراوە و رامەكەی چوار گێگابایتە و هاردەكەشی توانای هەڵگرتنی ١٢٨ گێگابایت زانیاری هەیە.
كامێراكەی ١٣ مێگاپیكسڵە و كامێرای پێشەوەشی بە توانای هەشت مێگاپیكسڵە، لە رووی پێكهاتەوە ئەم مۆبایلە لە ئایفۆن و گالاكسی قایمترە، بەڵام لە رووی وێنەگرتن لاوازترە.
سەرچاوە/رادیۆ فەردا