هه‌ندێك جار یه‌كێك له پێداویستییه‌كانت بۆ نموونه: جلوبه‌رگ و ئێكسسوارات و پێڵاو و هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی ئاڵوگۆڕی پێ ده‌كرێ له نێوانیاندا، به هاوڕێكه‌ت یان كه‌سێكی نزیكت ده‌ده‌یت، به‌ڵام تا ماوه‌یه‌كی درێژ نایگه‌ڕێنێته‌وه یان ده‌ڵێ من نه‌مبردووه.
كاتێك داوای شتێك له كه‌سیك ده‌كه‌ی، پێویسته وه‌ك خۆی بیگه‌ڕێنیته‌وه و ئه‌و ماوه‌یه‌ی لای تۆیه به باشی بیپارێزیت، به‌ڵام هه‌ندێك خه‌ڵك گرنگی به هێنانه‌وه و پاراستنی كه‌لوپه‌له‌كان ناده‌ن یان وه‌ك پێداویستی تایبه‌ت به خۆیان مامه‌ڵه‌ی پێ ده‌كه‌ن، بیر له‌وه ناكه‌نه‌وه خاوه‌نه‌كه‌ی چۆن بیر له‌م ڕه‌فتاره‌یان ده‌كاته‌وه، به تایبه‌ت ئافره‌تان له‌سه‌ر ئه‌و هۆكاره چه‌ندان جار هاوڕێی نزیكی خۆیان له ده‌ست داوە.
''نه‌وال زه‌هرانی'' پزیشكی ده‌روونی ده‌ڵێ: ''به‌ڕاستی ئه‌مه ڕه‌فتارێكی ناشیرینه، به‌تایبه‌ت ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌یگه‌یه‌ننه ئه‌و ئاسته‌ی كه‌سایه‌تی هاوڕێكه‌یان بریندار ده‌كه‌ن، بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر له یه‌ك تووڕه ده‌بن له‌به‌ر له‌ده‌ستدانی شته‌كانیان''.
زیاتر گوتی: بۆ خۆپاراستن له‌و كێشانه:
- فێر به بڵێی ناتوانم: ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ی داوای شتێكت لێ ده‌كا متمانه‌ت پێی نییه، یان پێشتر شتێكت پێی داوه و بۆی نهگهڕاندوویتهوه و نه‌یپاراستووه، ده‌توانی به ڕاشكاوی پێی بڵێی ناتوانم بتده‌مێ، به بێ ڕوونكردنه‌وه‌ی هۆكاره‌كه‌ی.
- داوای شتهكهتی لێ بكه‌ره‌وه: هه‌ر كاتێك زانیت ماوه‌یه‌كی زۆر تێپه‌ڕیوه به‌سه‌ر قهرزكردنهكهدا یان خۆت ئیشت به‌و شته بوو، به‌ڵام تا ئێسته نهیهێنابووهوه، ده‌توانی داوای لێ بكه‌یت و بیری بخه‌یته‌وه كه ئه‌و به قه‌رز له تۆی وه‌رگرتووه و پێویسته بیگه‌ڕێنێته‌وه، یان بیانووی نههێنانهوهكهیت پێ بڵێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وه‌نده دڵت لای شته‌كه‌ت نه‌بێ.
نموونه‌یه‌ك له‌و كێشانه: ''كاتێك تازه هاوسه‌رگیریم كردبوو، دراوسێیه‌كم هاته ماڵه‌كه‌م و داوای سێتێكی كووپی قاوه‌ی لێ كردم بۆ میوانه‌كانی به‌كار بێنێت، منیش پێم دا، ئه‌وه ئه‌و سێته‌ش بوو كه له دایكمه‌وه بۆم مابووه‌وه، كاتێك بۆی هێنامه‌وه، وه‌ك ئه‌وه وابوو له پاشماوه‌ی جه‌نگ ههڵیگرتبێتهوه، هیچ پارچه‌یه‌كی به سه‌لامه‌تی نه‌مابوو، پێشی گوتم: گوێی پێ مه‌ده، له ڕاستیدا سێتێكی جوان نه‌بوو. منیش باسی چه‌ند بنه‌مایه‌كی پاراستنی موڵكی كه‌سانی ترم بۆ كرد. تكایه كاتێك داوای كه‌لوپه‌لێك ده‌كه‌ن، هه‌وڵ بده‌ن به جوانی بیپارێزن، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر شته‌كه زۆر هه‌رزان و ساده‌ش بوو''. نه‌وال زه‌هرانی.