لە هەولێر سەیری مانگ و موشتەری و زوحەل بكە

:: PM:12:24:27/07/2017 ‌
 
ڕێكخراوێكی فەلەكناسی لە هەرێمی كوردستان لە ئێوارەیەكی شاری هەولێر لە ڕێی چەند تەلسكۆبێك، چەند هەسارەیەكی سەر بەكۆمەڵەی خۆر پیشانی هاووڵاتییان دەدات.

ئەمڕۆ پێنجشەم 27ـی تەمووز، ئەژی چەتۆ سەرۆكی ڕێكخراوی فەلەكناسانی كوردستان بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، رێكخراوی فەلەكناسی كوردستان – Kurdistan Astronomical Organization ئێوارەی روانگەیەكی فەلەكی جەماوەریی بۆ مانگ و هەسارەكانی موشتەری و زوحەل ئەنجام دەدات.

سەرۆكی ڕێكخراوی فەلەكناسانی كوردستان دەڵێت، روانگەی ئۆپرتیونیتی فەلەكی -Opportunity Astronomical Observatory لەگەڵمان بەشدارە و سەرجەم هاووڵاتییان دەتوانن بەشداری بكەن.

ئەژی ئاماژەی دا، چالاكییەكەی لە پاركی منارەی شاری هەولێر بەڕێوە دەچێت و ڕۆژی یەكشەم 30ـی تەمووز لە سەعات هەشتی شەو دەست پێ‌ دەكات.

ئاسمانی هەرێمی كوردستان لە وەرزی هاویندا كەشێكی بێ‌ شێ‌ و پاكی هەیە، بۆیە ساڵانە چەند چالاكییەكی فەلەكی و ئەنجام دەدرێت.



وشە - رامیار جەواد