كۆمپانیایه‌كی ئه‌مه‌ریكی بڕیاری دا، میمۆری چاودێری له ژێر ئه‌و پێسته‌ی نێوان په‌نجه گه‌وره و په‌نجه‌ی ئاماژه‌ی ده‌ستی كارمه‌نده‌كانی دابنێت.
له وڵاتی ''وێسنكۆنسن''ی ئه‌مه‌ریكا، كۆمپانیهیهك بڕیاری دا میمۆری چاودێری دروست بكات له ژێر پێستی كارمه‌نده‌كانی دابنێت، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن ده‌رگاكانی پێ بكه‌نه‌وه، كۆدی خواردنه‌كانی پێ لی بده‌ن له ئامێری ''فاست‌فوود''ی ناو كۆمپانیا، هه‌روه‌ها ئه‌كاونته تایبه‌تییه‌كانی ناو كۆمپانیای پێ بكه‌نه‌وه، به به‌ركه‌وتنێكی ساده‌ی ده‌ست و ئامێره‌كان.
پری سكوێر ماركێت'' ئه‌و كۆمپانیایه‌ی به ''32 ئێم'' ناسراوه، گوتی قه‌باره‌ی ئه‌م میمۆرییه هێنده‌ی ده‌نكه برنجێك یان بچووكتر ده‌بێت.
ئه‌م بڕیاره‌ی به هاوكاری كۆمپانیای ''بی‌و هاكس'' دا، كه پێشتر ئه‌م كاره‌ی ئه‌نجام داوه و میمۆری له ژێر پێستی كارمه‌نده‌كانی دانابوو.
به‌ڵام تا ئێسته له‌باره‌ی ئه‌وه قسه‌یان نه‌كردووه، ئه‌گه‌ر یه‌كێك له كارمه‌نده‌كان وازی له كۆمپانیا هێنا، ئه‌و میمۆرییه له‌ناو ده‌ستی ده‌مێنێت؟ یان دووباره ئازاری ئه‌و جه‌سته‌یه ده‌ده‌ن و كۆده‌كه‌ی لێ ده‌رده‌هێنن؟ ئه‌وه كارێكی مرۆڤانه‌یه یان ئازاری جه‌سته‌ی به‌رامبه‌ر له پێناو به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی تایبه‌تی؟