حزبى شیوعی و زه‌حمه‌تكێشان و كۆمۆنیست، هه‌وڵى لابردنى پاشه‌كه‌وتى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان به‌ڕێگه‌یه‌كى تر ده‌دن، ئه‌ویش به كۆكردنه‌وه‌ى واژوو بۆ نه‌هێشتنى ئه‌و سیسته‌مه.
ماوه‌ى زیاتر له هه‌فته‌یه‌كه ئه‌و حزبانه كه‌مپینێكیان راگه‌یاندووه و تا ئێسته زیاتر له 30 هه‌زار واژوویان بۆ نه‌هێشتنی پاشه‌كه‌وتی مووچه و دابه‌شكردنی مووچه له كاتی خۆیدا كۆ كردووه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 27ی ته‌مووز، به‌ختیار مسته‌فا ئه‌ندامى كۆمیته‌ى ناوه‌ندى حزبى زه‌حمه‌تكێشانى كوردستان به "وشه"ى راگه‌یاند، كه‌مپێنه‌كه تا ئێسته به‌رده‌وامه‌وه و نزیكه‌ى 10 رۆژه ده‌ستى پێ كردوه و زیاتر له 30 هه‌زار واژوو دژى سیسته‌مى پاشه‌كه‌وتى مووچه كۆ كراوه‌ته‌وه.
زیاتر گوتى، جیا له‌وه‌ى كه‌مپێنه‌كه كار له‌سه‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى سیسته‌مى پاشه‌كه‌وتى مووچه ده‌كات داوا ده‌كه‌ین كه سندووقی زه‌مانی كۆمه‌ڵایه‌تی و سندوقی خانه‌نشینیش پارێزراو بن.
ساڵێك زیاتره حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان دواى ئه‌وه‌ى بودجه‌ى كوردستان له به‌غدا بڕا و ته‌نگژه‌ى دارایى سه‌رى هه‌ڵدا، بڕیاری دا سیسته‌مى پاشه‌كه‌وتى مووچه پێڕه‌و بكرێت و به‌وه‌ش به‌شێكى زۆر له مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران لاى حكوومه‌ت پاشه‌كه‌وت ده‌كرێ.