كۆبوونه‌وه‌ى مه‌كته‌بى سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانیى كوردستان كۆتاى هات و ئه‌و حزبه داوا ده‌كات كه په‌رله‌مانی كوردستان تا 10ى ئاب ئاسایی بكرێته‌وه و كۆبوونه‌وه‌ى حزبه‌كان به‌ڕێوه بچێت.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 27ى ته‌مووز، مه‌كته‌بى سیاسیی یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان كۆ بوونه‌وه و دوابه‌دواى كۆبوونه‌وه‌كه‌ش راگه‌یه‌نراوێكیان بڵاو كردووه‌ته‌وه كه تێیدا هاتووه، بڕیار درا شاندێك پێك بهێنرێت به سه‌رۆكایه‌تی مه‌لا به‌ختیار لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی و ئه‌ندامێتی عیماد ئه‌حمه‌د، ره‌فعه‌ت عه‌بدوڵا، شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا، عه‌دنانی حه‌مه‌ی مینا، فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد، خالید شوانی، بۆ كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان له‌سه‌ر وه‌ڵامه‌كه‌ی پارتی بۆ نه‌خشه‌ڕێگه‌كه‌ی یه‌كێتی.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه كه یه‌كێتی پێی په‌سه‌نده كه به هه‌وڵی هه‌موو لایه‌ك و ئاماده‌كارییه‌كی سیاسیی گونجاو، په‌رله‌مانی كوردستان تا 10ى ئاب ئاسایی بكرێته‌وه.
له به‌شێكى تر‌ى راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه، یه‌كێتی به باشی ده‌زانێت كۆبوونه‌وه‌ی هه‌موو حزبه كوردستانییه‌كان كه پێكه‌وه بڕیاری ئه‌نجامدانی ریفراندۆممان داوه، ئه‌نجام بدرێت، بۆ تاوتوێكردنی هه‌وڵه‌كانی ریفراندۆم و كاردانه‌وه‌كان له دنیا و ناوچه‌كه و ناو كوردستان، به‌رامبه‌ر به ریفراندۆم.
هاوكات بڕیار دراوه كه رۆژى شه‌مووى داهاتوو ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى كۆ ببێته‌وه.
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له ساڵی 1975 له دیمه‌شقی پایته‌ختی سووریا بڕیاری دامه‌زراندنی لێ درا، له‌لایه‌ن باڵی جیابووه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، یه‌كه‌م سكرتێری گشتیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆك كۆماری پێشووی عێراقه و تا ئێسته‌ش ئه‌و پۆسته هه‌ر لای ئه‌و ماوه‌ته‌وه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ماوه‌ی زیاتر له دوو ساڵه ناوبراو نه‌خۆشه و توانای كاری سیاسی نه‌ماوه.