مەسروور بارزانی: دوای ڕیفراندۆم ڕاستەوخۆ دانوستان لەگەڵ بەغدا دەكەین

:: PM:03:01:27/07/2017 ‌

مەسروور بارزانی ڕاوێژكاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان لە وتارێكدا كە لە ڕۆژنامەی "واشنتن تایمز" لەژێر  ناونیشانی "مافی چارەی خۆنووسین پێشكەوتنی خۆشگوزەرانی و ئارامی" بڵاو كراوەتەوە. ئاماژە بەوە دەكات كە دوای ڕیفراندۆم ڕاستەوخۆ دەست بە دانوستاندن لەگەڵ بەغدا دەكەن. دووپاتی كردووەتەوە "پێویستە بە ئاشتی و گفتوگۆ بگەین بە چارەسەر و دوو دراوسێی باش و دوو وڵاتی سەربەخۆ تا ئارامی و خۆشگوزەرانی بۆ گەلەكانمان دابین بكەین".

لە وتارەكەدا ڕاوێژكاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان نووسیویەتی، ئەمساڵ لە نوێخوازی كوردستانی عێراق، كە گەلەكەی بەهۆی شەڕ و نادڵنیایی لە داهاتوو ماندوو بووە، دەستی كردووە بە كاركردن بۆ سەربەخۆیی داهاتووی خۆی، پێویستە هەموومان بەرژەوەندی خۆمان لە داهاتوو ڕەچاو بكەین، سروشتی پێوەندییەكانمان لەگەڵ بەغدا دیاری بكەین، بۆ ئەوەی هەڵەكانی ڕابردوو كە لە مێژوو دیارن دووبارە نەبنەوە، ئەمە هۆكارە كە كوردستانی عێراق دەستی بە گرتنەبەری هەنگاوێكی مێژوویی كردووە بۆ ئەنجامدانی ڕیفراندۆم بۆ سەربەخۆیی لەمساڵدا.

مەسروور بارزانی ئاماژەی بەوە داوە كە عێراق پێكەوەژیانێكی زۆرەملێیە لە نێوان گەلانی وڵاتەكە، تا ئێستە دوای سەدەیەك لە داڕمانی ئیمپراتۆریەتی عوسمانلی ناسنامەی خۆی وەرنەگرتووە و وەك دەوڵەتێكی نوێ نەكەوتووەتە سەر پێ. بەتێگەیشتی بارزانی "ئەم واقیعە ئێستە لە هەر كاتێكی تری ڕابردوو ڕوونترە، لە بەسرە تا تكریت، لە دیالە تا ئەنبار ململانێی شیعە و سوننە، وڵات و گەلەكەی خستووەتە دۆزەخێك، ئێمە وەك سەركردەكان كە بەرپرسین لە كۆتای ڕێگەكە بۆ گەیشتن بە خۆشگوزەرانی گەلەكەمان، پێویستە ددان بەوەدا بنێن ئەو نموونەیە چیتر ناتوانێ كاری پێ بكرێت".

لە بەشێكی تری وتارەكە هاتووە، ئامانجی ڕیفراندۆمی 25ی ئەیلوول/سێپتێمبەری داهاتوو، لەسەر بنەمای چەمكی سیاسی ڕوونە كە مافی خۆمانە بەكاری بێنن، ئێمە گەلی كوردستانی عێراق، دەبینە باشترین داهاتوو لە ناوچەكەدا، دوای ڕیفراندۆم بۆ سەربەخۆیی كوردستان، وەك پێشبینی دەكرێ زۆرینە دەنگ بۆ سەربەخۆیی بدەن، ڕاستەوخۆ دەست بە جموجۆڵ دەكەین بۆ جێبەجێكردنی بڕیاری گەلی كوردستان بە گفتوگۆكردن لەگەڵ بەغدا، ئەگەر وەك ئێستەیش بمێنینەوە و هیوا و وەهممان بۆ دروست بكرێ، بە تەواوی پێچەوانەی ئەوە كار دەكەین، چونكە دەبێتە مەترسی و كێشەی گەورە بۆ نەوەكانی داهاتوومان كە شایستە و پێویستیان بە مافی زۆر زیاترە.

"كوردستانی عێراق ڕێگەیەكی دوور و درێژی پێوەست بەیەك و فرەوانی بڕی بۆ بڕیاردان لە مافی چارەی خۆنووسین، تا كەرامەتی تەواوی مەزەو و لایەنەكان پارێزراو بێ، بەو هۆیەوە هەندێ جار تووشی كۆچی بە كۆمەڵ و جەنگ و كۆمەڵكوژی بووە، دوای بڕیاردان لە چارەی خۆنووسین چارەنووسی شەڕی تیرۆریستانیش دەگۆڕێت، ئەگەر ددان بە كوردستانی عێراق بنرێ وەك هێزێكی خاوەن سەروەری خۆی، ئەوە هەڵمەتی دژ بە تیرۆریستانمان ماوەی زۆر پێش ئێستە كۆتا پێ هێنابوو، یەكگرتوویی زۆرەملێ لەگەڵ بەغدا وای كرد ئەو چەكانەمان پێ نەگات كە پێویستمان پێیان هەبوو، مەینەتیمان بینی بەبێ ئەوەی پێویست بێ، دوای ئەو هەموو كارە خراپە دەیانەوێ دۆخەكە وەك كاربكەڕێكردن و وەك خۆی بمێنێتەوە" مەسروور بارزانی وای نووسیوە.

بارزانی دووپاتی دەكاتەوە كە ئەو پرۆسە مێژوویییە بە گفتوگۆیەكی ڕاستگۆیانە لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی عێراق حەیدەر عەبادی دەست پێ دەكات، هاوكات گفتوگۆ لەگەڵ سەركردە نیشتمانییەكان دەكەین، ڕزگاركردنەوەی مووسڵ سەكۆیەكی بەهێزی داوەتە هەولێر و بەغدا بۆ چارەسەركردنی ئەو كێشە كە ماوەی نزیكەی سەدەیەكە بەردەوامی هەیە، هیوادارین و پێشبینی دەكەین دنیا لەگەڵمان بێ، بە یەقینەوە لەو باوەڕەداین كە مافی چارەی خۆنووسینی كوردەكان دەبێتە هۆی پێوەندییەكی پتەوتر لەگەڵ بەغدا و ڕیفراندۆم ڕێگەیەك دەبێ بۆ ئەوەی گفتوگۆی ورد و بنەڕەتی لەگەڵ عەبادی ئەنجام بدەین.

وەك راوێژكاری ئەنجوومەنی ئاسایش روونی كردووەتەوە "پرۆسەكە پێویستی بەوەیە هەردوولا لە ڕووی سیاسییەوە ئامادەیییان هەبێ و خاڵە هاوبەشەكان بخەنە ڕوو، ناكرێ پرسەكە كورت بكەینەوە لەوەی كارێكی زۆر ئەستەمە، چونكە مەترسی راستەقینە جێهێشتنی ئەو دۆخە تێكشكاوەیە كە وڵاتەكە تووشی هاتووە. زۆر ڕێگەمان هەیە بۆ ئەوەی بە ئاشتی و گفتوگۆ بكەین بە چارەسەر لە ڕێی دداننانی هاوبەش بە شوێنی هەریەك لە دوو وڵاتە نوێیەكە".

لە كۆتای وتارەكەیدا بارزانی نووسیویەتی، ئەو هەنگاوە هیچ كاتێك سنووری وڵاتانی دراوسێ ناگۆڕێ، بەڵكو شێوەیەكی تری فەرمی بەسەر پێكهاتەی دەوڵەتی عێراق دروست دەبێ، كورد باجی قورسیان دا بەو سیاسەتە شكستخواردووەی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە عێراق پێڕەوی دەكەن، لە شوێنی ئەوە پێویستە هاوبەشەكانمان لە دنیا پشتیوانی گفتوگۆ لە نێوان هەولێر و بەغدا بكەن، لەپێناو دروستكردنەوەی پێوەندییەكان بە جۆرێكی تر و بە مەرجی نوێ و شێوازی نوێ، ئێمە ڕێگە دەدەین خەڵكی لە ناوچە ناكۆكی لەسەرەكان خۆیان بڕیار لە داهاتووی خۆیان بدەن، لە گفتوگۆ لەگەڵ بەغدا، كوردستان پلانی ئەوەیە تەنیا ئەو ناوچانەی زۆرینەی دەنگ بۆ سەربەخۆیی دەدەن ببێتە بەشێك لە دەوڵەتە نوێیەكە، هاوكات كوردستان نەوایەكی ئارام دەبێ بۆ ئەوانەی لە ترسی توندوتیژی و لەناوبردن بۆ كوردستان ڕا دەكەن، وەك مەسیحی و توركمان و شەبەك و ئێزیدییەكان و گرووپەكانی تر، ئەوان هەمان مافی كوردەكانیان دەبێ لە وڵاتەكە و پێكەوە لە ماڵێكی هاوبەش دەبین. دوو وڵاتە سەربەخۆكەی داهاتوو وەك دوو دراوسێی ئاشتیخواز و باش دەتوانن هاوپەیمانی ستراتیجی لە بواری بازرگانی و وزە و ئاسایش بنیات بنێن، بۆ ئەوەی خاكی هەردوو وڵات بەرەو گەشانەوەی زیاتر بڕوات و كۆمەڵگەی عەرەب و كورد خۆشگوزەران بن، ئێمە دەمانەوێ هەریەكەمان باشترین فەرمانڕەوایەتی بۆ گەلەكانمان دروست بكەین.





وشە - باز ئه‌حمه‌د