له‌كاتێكدا ده‌رمانساز له مه‌رز و بازگه‌كان دانراون هێشتا ده‌رمان به قاچاخ ده‌هێندرێته كوردستان، به‌رپرسێكى كوالێتى كۆنتڕۆڵى ده‌رمانیش ده‌ڵێ بارهه‌ڵگره گه‌وره‌كان كۆنتڕۆڵ كراون و رۆژانه ده‌رمانی قاچاخیان لێ ده‌گیرێت، به‌ڵام نه‌توانراوه هێنانى دەرمان به ئۆتۆمبێلى بچووك كۆنتڕۆڵ بكرێت.
دوای دانانى ده‌رمانساز له‌بازگه‌و مه‌رزه سنوورییه‌كان له‌لایه‌ن كۆنتڕۆڵی جۆری، له ئێسته‌دا هێنانى ده‌رمانى قاچاخ به رێژه‌ى زۆر كه‌می كردووه، ئه‌وانه‌شى ده‌ستیان به‌سه‌ردا ده‌گیردرێت راده‌ستى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ته‌ندروستى پارێزگاكان ده‌كرێت به مه‌به‌ستى له‌ناوبردنیان.
عه‌لى سه‌باح پزیشكى ده‌رمانساز ئه‌ندامى كۆنتڕۆڵی ده‌رمان و پێداویستى پزیشكى له هۆبه‌ى بازگه‌كان له لێدوانێكى تایبه‌ت به "وشه" ده‌ڵێ، پێشتر مه‌رزه‌كانى باشماخ و حاجی ئۆمه‌ران ده‌رمانسازى لێ نه‌بوو، دواى دامه‌زراندنیان هێنانى ده‌رمانى قاچاخ بۆ كوردستان زۆر كه‌می كردووه و گوتی، "رۆژانه ده‌رمانى قاچاخ له بازگه و مه‌رزه‌كان له‌ناو بارهه‌ڵگره‌كانى هێنانى ده‌رمان ده‌ستى به‌سه‌ردا ده‌گیردرێت. له ماوه‌ى شه‌ش مانگی یه‌كه‌مى ئه‌مساڵدا سه‌تان كارتۆنى ده‌رمان ده‌ستى به‌سه‌ردا گیراوه‌و له‌ناو براون".
ئه‌و ده‌رمانانه‌ى به قاچاخ ده‌هێندرێنه كوردستان، به‌شى زۆریان ئه‌وانه‌ن كه نه‌خۆشییه درێژ خایه‌نه‌كانى وه‌ك شه‌كره و پاڵه‌په‌ستۆی خوێن، هێور كه‌ره‌وه و پاراستیمۆڵ، له‌گه‌ڵ جۆرێكی تر‌ى ده‌رمانه كه نه‌خۆش ئه‌گه‌ر زیاد له پێویستى خۆی به‌كاری بهێنێت، دووچارى خوو پێوه‌گرتنى ده‌كات.
پزیشكه ده‌رمانسازه‌كه ده‌ڵێ ئه‌و ده‌رمانانه‌ى له توركیا به‌قاچاخ ده‌هێندرێن، پێیان ده‌ڵێین پاڕالێل، چونكه له بنه‌ڕه‌تدا بڕاندی كۆمپانیاكان له توركیا لقیان هه‌یه و له‌ناو خۆى توركیا دابه‌ش ده‌كرێت، له كوردستان نین و گوتی، "ئه‌وانه‌ى له توركیاوه ده‌هێنرێت كاتى خۆى حكوومه‌ت هه‌وڵی دا بیانكڕێته‌وه، چونكه جۆری ده‌رمانه‌كه به‌شێكیان كۆمپانیا رێپێدراوه‌كانى كوردستان نایهێننه كوردستان به تایبه‌ت ده‌رزییه‌كان".
د. عه‌لى هۆكاری سه‌ره‌كى به قاچاخ هێنانى ده‌رمان ده‌به‌ستێته‌وه به نرخه‌وه و ده‌ڵێ، ئه‌وانه‌ى به قاچاخ ده‌هێندرێن، مه‌رج نییه كوالێتى خراپ بێت، به‌ڵكو نرخه‌كه‌ى له‌وه‌ى له بازاڕ هه‌یه كه كۆمپانیاكان ده‌یهێنن هه‌رزانتره، گوتی "ته‌واوى ئه‌و ده‌رمانانه‌ش له وڵاتانى خۆیان به كوالێتى كۆنتڕۆڵ تێده‌په‌ڕن، به‌ڵام له‌به‌ر دوو هۆكارى سه‌ره‌كى له كوردستان ده‌چنه لیستى قاچاخ، به كه‌ناڵى فه‌رمى ناهێنرێت و به‌شێكیش له‌و ده‌رمانانه ئه‌وانه‌ن كه نه‌خۆش دووچارى خوو پێوه‌گرتن ده‌كات، ئه‌و ده‌رمانه ده‌بێت پزیشكى تایبه‌ت بینووسێت و به بڕی كه‌میش بدرێته نه‌خۆشه‌كه".
عه‌لى سه‌باح ده‌ڵێ ئێسته به‌شى زۆری ئه‌و ده‌رمانه‌ى به قاچاخ دێته كوردستان به تایبه‌ت له بازگه‌كان، به ئۆتۆمبێل ده‌هێنرێت نه‌ك بارهه‌ڵگری تایبه‌تی گواستنه‌وه‌ى ده‌رمان، ئه‌مه‌ش ئاسته‌مه رێگری لێ بكرێت. گوتی "تاوتوێمان كردووه كۆڕنتڕۆڵكردنى هێنانى به ئۆتۆمبێل، ته‌نیا له بازگه‌ى هه‌ولێر- كه‌ركووك، پێویستى به 36 ده‌مانساز هه‌یه".