ئه‌ندامێكى فراكسیۆنى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له په‌رله‌مانى كوردستان راى گه‌یاند، هیچ كێشه‌یه‌ك له به‌رده‌م كاراكردنه‌وه‌ى په‌رله‌مانى كوردستاندا نه‌ماوه و به‌م نزیكانه په‌رله‌مان كۆبوونه‌وه ئه‌نجام ده‌دات.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م ئاواز حه‌مید ئه‌ندامى فراكسیۆنى پارتى له په‌رله‌مانى كوردستان به"وشه"ى راگه‌یاند، سه‌رجه‌م حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان، ره‌زامه‌ندییان له‌سه‌ر كاراكردنه‌وه‌ى په‌رله‌مان هه‌یه به بزووتنه‌وه‌ى گۆڕانیشه‌وه، بۆیه به‌م نزیكانه په‌رله‌مانى كوردستان كۆ ده‌بێته‌وه.
زیاتر گوتى، له ئێسته‌دا هیچ كێشه‌یه‌ك له به‌رده‌م كاراكردنه‌وه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان نه‌ماوه و ره‌نگه پرۆسه‌ى كاراكردنه‌وه و دانیشتنى په‌رله‌مان بكه‌وێته دواى كۆبوونه‌وه‌یه‌كى حزبه‌كان.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى پارتى گوتى، هه‌وڵى چاره‌سه‌رى كێشه‌كان لاى سه‌رجه‌م حزبه‌كان ده‌ستى پێ كردووه له پێناو دروستكردنى كۆده‌نگى بۆ پرۆسه‌ى ئه‌نجامدانى ریفراندۆم له هه‌رێمى كوردستان.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه له كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى مه‌كته‌بى سیاسیی یه‌كێتیى نیشتمانیی كوردستان باس له كاراكردنه‌وه‌ى په‌رله‌مان كراوه و له راگه‌یه‌نراوى كۆتاى كۆبوونه‌وه‌كه‌ش ئه‌و حزبه راى گه‌یاندووه، "یه‌كێتیى لاى په‌سه‌نده له 10ى ئاب په‌رله‌مانى كوردستان كارا بكرێته‌وه".
هه‌وڵى كاراكردنه‌وه‌ى په‌رله‌مان و چاره‌سه‌رى كێشه‌كان له كاتێكدایه كه ئێسته پرسى ریفراندۆم له هه‌رێمى كوردستان رۆژه‌ڤه و هه‌وڵه‌كان به‌و ئاراسته‌یه‌ن ده‌نگى "به‌ڵێ" به كۆده‌نگى سه‌رجه‌م حزبه‌كان سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بێنێت.