کۆمپانیای تۆیۆتا لە بەرنامەیدایە ئۆتۆمبێلێکی
پێشکەوتوو بخاتە بازاڕەوە کە بە کارەبا کار دەکات و بە چەند خولەکێک، پاترییەکەی
پڕ دەبێتەوە.
یەکێک لەو کێشە گرنگانەی هاتووەتە بەردەم
ئۆتۆمبێلە کارەباییەکان ئەوەیە شارژکردنەوەیان پێویستی بە کاتێکی زۆر هەیە و هەر
بۆیەش ژاپۆن دەیەوێت ئەو گرفتە نەهێڵێت.
ئۆتۆمبێلی کارەبایی دوای ئەوەی شارژ
دەکرێتەوە دەتوانێت ٤٠٠ کیلۆمەتر ببڕێت کە بەراورد بەو ئۆتۆمبێلانەی بە بەنزین کار
دەکەن کەمترە و تۆیۆتا دەیەوێت لەو رووەوە رەکابەری کۆمپانیاکانی تری بەرهەمهێنانی
ئۆتۆمبێلی جۆری کارەبایی بکات.
بە گوێرەی "مێهرنیوز" پاتری ئەو جۆرە ئۆتۆمبێلەی کۆمپانیای تۆیۆتا
دەیخاتە سەر ئۆتۆمبێلە نوێیەکەی لە مادەیەکی جیاواز پێکهاتووە کە لە ماوەیەکی
کەمدا زۆرترین کارەبا وەردەگرێت. هەروەها لە بەرامبەر گەرمبوون و ئاگرکەوتنەوەدا
بەرگرییان بەهیزە.
گەورەترین کێشەی ئەو پاترییانە بریتییە لە
گرانبوونیان و تۆیۆتا دەیەوێت رێگەیەک بدۆزێتەوە خەرجیی بەرهەمهێنان کەم بکاتەوە.
زۆربەی کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێل
روویان لە بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلی کارەبایی کردووە. دنیا بەرەو ئەوە دەڕوات خۆی لە
ئۆتۆمبێلی پشتئەستوور بە نەوت و گاز رزگار بکات.