ئه‌ستێره‌ی به‌ناوبانگی لبنانی و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست " هه‌یفا وه‌هبی" نوێترین وێنه‌كانی له واڵی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵاتی ئینستاگرام بڵاو كرده‌وه و بووه جێی سه‌رنجی هه‌وادارانی، سه‌رجه‌م ناوه‌نده هونه‌رییه‌كانی وڵاتانی عه‌ره‌بی وێنه‌كانیان بڵاو كردووه‌ته‌وه.
هه‌یفا یه‌كێكه له‌و كه‌سانه‌ی كه زۆر گرنگی ده‌دات به جوانی و شیكپۆشی له جله‌كانیدا، به‌هۆی سه‌رنجڕاكێشییه‌كه‌ی له‌ش و لارییه‌وه، خاوه‌نی هه‌وادارێكی زۆره له هه‌موو جیهاندا، ئه‌و هونه‌رمه‌نده ماوه‌یه‌كه وازی له گۆرانیگوتن هێناوه و له میسڕ خه‌ریكی به‌شداریكردنه له فیلمی سینه‌مایی و دراماكاندا، كه گرێبه‌سته‌كانی گه‌یشتوونه‌ته دوو ملیۆن دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.
هه‌یفا وه‌هبی له خانه‌واده‌یه‌كی ناوداری لبنان له‌دایك بووه، ته‌مه‌نی 41 ساڵه و یه‌كجار هاوسه‌رگیری كردووه له‌گه‌ڵ ملیاردێرێكی میسڕی، له ساڵی 2012 له هاوسه‌ره‌كه‌ی جیابووه‌ته‌وه و خاوه‌نی كچێكه به‌ناوی زه‌ینه‌ب، سه‌رمایه‌كه‌ی به 56 ملیۆن دۆلاری ئه‌مه‌ریكایی مه‌زه‌نده ده‌كرێت، خاوه‌نی چه‌ندین ئه‌لبووم و كلیپه یه‌كێك بووه له پاڵێوراوانی سه‌رنجڕاكێشترین خانمان له جیهاندا.