هونه‌رمه‌ندی ناوداری بواری میوزیكی راپ و هیپ هۆپ "جی زی"، كلیپێكی نوێی بڵاو كرده‌وه و هه‌وادارانی سه‌رسام ده‌كات.
ڤیدیۆكه‌ی جی زی ناوی "Bam ft" یه و له سه‌ره‌تای بڵاوكردنه‌وه‌ی تا ئێسته نزیكه‌ی پێنج ملیۆن بینه‌ری هه‌بووه.
له سیناریۆی ڤیدیۆكه‌دا ژیانی ڕۆژانه‌ی چه‌ند كه‌سێكی ڕه‌شپێست ده‌بینرێت و به چه‌ندین دیمه‌نی تراژیدیا تێپه‌ڕ ده‌بێت، جی زی له‌م كلیپه‌ده دیه‌وێت په‌یامێك دژی ڕه‌گه‌زپه‌رستی بگه‌یه‌نێت.
جی زی ته‌مه‌ن 47 ساڵه هونه‌رمه‌ندێكی ناوداری ئه‌مه‌ریكایه، ساڵانێكی زۆره له بواری راپ و هیپ هۆپ، گۆرانی ده‌ڵێت، چه‌ندین كلیپی هونه‌ری تری بڵاو كردووه‌ته‌وه كه سه‌تان ملیۆن بینه‌ریان هه‌بووه، هاوسه‌ری بیۆنسێی ئه‌ستێره‌ی ئه‌مه‌ریكایه.