هونه‌رمه‌ندی به‌ناوبانگی لبنانی "وائیل كفوری" نوێترین ئه‌لبوومی بڵاو كرده‌وه به‌ناوی "W".
دوای ماوه‌یه‌كی زۆر له دابڕانی هونه‌ری، هونه‌رمه‌ندی وائیل كفوری ناسراو به "پاشای خۆشه‌ویستی"، نوێترین ئه‌لبوومی بڵاو كرده‌وه كه پێك هاتووه له نۆ گۆرانی، به‌ڵام ئه‌وه‌ی بووته جێگه‌ی پرسیاری هه‌وادارانی ناوی ئه‌لبوومه‌كه‌یه‌تی كه ته‌نیا یه‌ك پیته ئه‌ویش "W".
ڤیدیۆ كلیپێكه به‌شێوه‌ی كلاسیك وێنه‌ی گیراوه، ته‌واوی كلیپه‌كه ڕه‌ش و سپیه.
"میشال ئه‌میل كفوری" ناوی ڕاسته‌قینه‌ی هونه‌رمه‌ند وائیل كفورییه، له ساڵی 1974 له‌دایك بووه، جگه له گۆرانی وتن میوزیك ژه‌ن و ئاواز دانه‌رێكی به‌ناوبانگی عه‌ره‌بییه.