به‌كارهێنانی "مووس" بۆ لێكردنه‌وه‌ی مووی قاچ و ده‌ست و شوێنه هه‌ستیاره‌كانی جه‌سته به‌كار دێت، به‌ڵام مووس به‌كارهێنانی گونجاو و دروست نییه بۆ خانمان، ته‌نیا یه‌ك تایبه‌تمه‌ندی هه‌یه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كاتی زۆری نابات و بێ ئازاره له لێكردنه‌وه‌ی مووه‌كانی له‌شدا.
لێكردنه‌وه‌ی موو به به‌كارهێنانی "موس" یه‌كێكه له ڕێگه ئاسانه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا ته‌واوی مووه‌كانی جه‌سته‌ت لێ بكه‌یته‌وه و پێستت نه‌رم ببێته‌وه، له خواره‌وه‌دا چوار هه‌ڵه باس كراوه كه‌وا ده‌كات به‌به‌كارهێنانی هه‌ڵه‌ی مووسه‌وه، ئه‌وه‌نده‌ی تر گه‌شه‌ی مووه‌كان خێراتر بكات.
یه‌كه‌م، به‌كار نه‌هێنانی كرێمی دژه‌خۆر یان كرێمی به‌لسه‌م یان ئه‌و جۆره كه‌فه‌ی بۆ لێكردنه‌وه‌ی موو به‌كار ده‌هێنرێت، ئه‌وه‌نده‌ی تر گه‌شه‌ی مووه‌كان خێراتر ده‌كات.
دووه‌م، نه‌گۆڕینی ده‌م یان سه‌ری "مووس"، یاخود به‌رده‌وام به‌كارهێنانه‌وه‌ی ئه‌وه‌نده‌ی تر گه‌شه‌ی مووه‌كان خێراتر ده‌كات.
سێیه‌م، له‌كاتی خۆشووشتن و چوونه حه‌مام، گونجاو نییه مووس بۆ لێكردنه‌وه‌ی مووه‌كانی جه‌سته‌ت به‌كار بێنیت، چونكه له‌م كاته‌دا كونیله‌كانی پێستت كراوه‌یه و لێكردنه‌وه‌ی موو له‌م كاته‌دا هۆكار ده‌بێت بۆ زووتر گه‌شه‌كردنه‌وه‌ی مووه‌كان و دووهێنده بوونیان.
چواره‌م، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك دوای ئه‌وه‌ی مووه‌كانی جه‌سته‌ت به مووس لێ كرده‌وه هیچ كات عه‌تر یان كحولی له‌و شوێنانه مه‌ده كه مووه‌كانت لێ كردووه‌ته‌وه، چونكه له‌م كاته‌دا پێست هه‌ستیاره و ده‌بێته هۆی زووتر گه‌شه‌كردنه‌وه‌ی مووه‌كان و دووهێنده بوونیان.