گۆرانیبێژی شاری هه‌ولێر حازم بندیان نوێترین به‌رهه‌می به‌شێوه‌ی ڤیدیۆ كلیپ بڵاو كرده‌وه.
ئه‌مڕۆ پێنچشه‌م 27ی ته‌مووز، هونه‌رمه‌ند حازم بندیان به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، "ده‌ی هه‌ڵپه‌ڕه"، ناوی نوێترین به‌رهه‌می هونه‌ریمه و تازه بڵاوم كردووه‌ته‌وه، ئه‌و گۆرانییه گۆرانییه‌كی هه‌ڵپه‌ركێیه و له تایله‌ند و مالیزیا و سه‌نگافوره كاری كلیپی بۆ كراوه، هونه‌رمه‌ند تاریق خانه‌قینی له ستۆدیۆ ئاری تۆماركردنی ده‌نگی بۆ كردووه، ئه‌و گۆرانییه له ئاواز و هۆنراوه‌ی وشیار عه‌بدوڵایه و كاری میوزیكی عیماد پیانۆیه و له ده‌رهێنانی خۆمه، هه‌ژار شێخ كاری مۆنتاژی بۆ كردووه.
زیاتر گوتی، چیڕۆكی كلیپه‌كه له‌سه‌ر كوڕ و كچێكه، كوڕه‌كه گۆرانی به‌سه‌ر كچه‌كه‌دا ده‌ڵێت و داوای لێ ده‌كات كه هه‌ڵپه‌ركێ بكات و ناز نه‌كات به‌سه‌رییه‌وه، له كۆتاییدا گوتی بۆ ئه‌نجامدانی كلیپه‌كه‌م له وڵاتی تایله‌ند كچه دكتۆره‌یه‌كی هاوڕێم هاوكاری كردم بۆ كاری وێنه‌گرتنه‌كه‌ی، سوپاسی ده‌كه‌م.
شاخه‌وان شێخانی