میوزیكژه‌نی ناسراوی كورد "باسڵ سه‌باح" وه‌ك یه‌كه‌م هونه‌رمه‌ندی كورد كار بۆ دوو ئه‌ڵبومی نوێی میوزیكی ده‌كات و یه‌كێكیان له‌سه‌ر ستایله تازه‌كانی میوزیكی جیهانییه كه به‌م زووانه بڵاوی ده‌كاته‌وه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 27ی ته‌مووز، میوزیكژه‌ن باسڵ به"وشه"ی راگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌ڵبوومێكی نوێی میوزیكم بڵاو كرده‌وه به‌ناوی "ژیانی من" له ئێسته‌دا كارم بۆ دوو ئه‌ڵبوومی تری میوزیكی كردووه، ئه‌و دوو ئه‌ڵبوومه سه‌رجه‌م كاره‌كانیان ته‌واو بووه و به‌مزووانه بڵاویان ده‌كه‌مه‌وه، یه‌كێك له‌و ئه‌ڵبوومه نوێیانه‌م ئه‌ڵبوومێكی میوزیكی ئینسترمونتالییه له‌سه‌ر ستایلی " house .dance .trance.techno ".
زیاتر گوتی، ئه‌م به‌رهه‌مه گشت ئاوازه‌كانی هی خۆمه، ئه‌ڵبوومه نوێكه‌ی ترم به ئامێری پیانۆ ژه‌نراوه و ئاوازه‌كانیشی ڕیتمێكی ڕۆمانتیك و خاوه، هه‌ر ئه‌ڵبوومێكیان له نێوان شه‌ش بۆ هه‌شت تراك ده‌بێت.
به‌م كاره هونه‌رمه‌ند باسڵ ده‌بێته یه‌كه‌م هونه‌رمه‌ندی كورد له مێژووی هونه‌ری كوردی كه ئه‌ڵبوومێكی میوزیكی ئینسترمونتال به‌رهه‌م دێنێ كه یه‌كێكه له ستایله تازه‌كانی میوزیكی جیهانی، جگه له‌و دوو ئه‌ڵبوومه له‌ئێسته‌دا له‌گه‌ڵ چه‌ند هونه‌رمه‌ندێكی كورد وه‌ك نه‌ریمان بابان و ڕۆژ كه‌ریم و چه‌ند هونه‌رمه‌ندێكی سووری و عه‌ره‌ب و تورك سه‌رقاڵی میوزیك ژه‌نینه بۆ ئه‌ڵبووم و كاره تازه‌كانیان.
هونه‌رمه‌ند باسڵ جگه له كاری میوزیكژه‌نی ئه‌ركی میكس و ماسترینگی ئه‌ڵبوومه‌كانیش خۆی ئه‌نجامی ده‌دات، هه‌ر له به‌رلین ستۆدیۆیه‌كی گه‌وره‌ی هونه‌ری كردووه‌ته‌وه و توانوویه‌تی خزمه‌تێكی به‌رچاو به هونه‌رمه‌ندانی تاڕاوگه بكات.
شایه‌نی باسه هونه‌رمه‌ند باسڵ دانیشتووی وڵاتی ئه‌ڵمانیایه و هه‌ر له ته‌مه‌نێكی زووه‌وه ده‌ستی به‌كاری میوزیك كردووه، كاتێك له ته‌مه‌نی هه‌شت ساڵی بووه خۆی فێری میوزیكژه‌نین كردووه، له ساڵانی هه‌شتاكان سه‌رپه‌رشتی هه‌ریه‌ك له تیپه‌كانی میوزیكی "ده‌لال" و "سازان"ی كردووه.
شاخه‌وان شێخانی