قایمقامیەتی سلێمانی لە پەیامێكدا كە ئاراستەی هاووڵاتییانی كردووە و چەند ژمارەیەك تەلەفۆنێكی ئاشكرا كردووە بۆ هاووڵاتییان، لە ئەگەری بەدیكردنی هەر بەرزكردنەوەی نرخێك ڕاستەوخۆ پێوەندییان پێوە بكەن.
ئەمڕۆ شەموو 29ـی تەمووز، قایمقامیەتی سلێمانی لە ئاگەدارییەكی بۆ هاووڵاتییان هاتووە، لە ئەگەری بەدیكردنی هەر بەرزكردنەوەی نرخێك ڕاستەوخۆ پێوەندییان پێوە بكەن، هاوكات پلانیان هەیە كە هەموو شارەدێی و شارۆكەیەك هاوشێوەی سلێمانی چەند ژمارە تەلەفۆنێك بڵاو بكاتەوە و لیژنەی تایبەت بەناو بازاڕەكاندا بڵاو بكاتەوە بۆ سزادانی ئەو فرۆشیارانەی شتومەك بە گران دەفرۆشن.
ئەوە لە كاتێكدایە كە چەند رۆژێكە بەهۆی ئەنجامدانی ریفراندۆم، چەند بازرگانێك هەواڵی داخستنی سنوورەكان، نرخی شتومەكیان بەرزكردۆتەوە.
ژمارەی تەلەفۆنەكان:
٠٧٧٠١٥٤٥٢٢٣ نوێنەری ئاسایشی ئابووری پارێزگای سلێمانی
٠۷۷٠۱٤٥٠۷٥٥ بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی
٠۷۷٠۸٦۷۷۷۷۷ سەرۆكی لیژنەی باڵای قایمقامیەت
٠۷۷٠۱٤۳۲۲۲٤ سەرۆكی هۆبەی چاودێری بازرگانی
دوێَنێش قایمقامیەتی هەولێر چەند ژمارەی تەلەفۆنێكی بڵاو كردەوە لە ئەگەری بەرزكردنەوەی نرخ، پێوەندی بكەن بۆ سزادانی بازرگانەكان.
ئەمڕۆ بڕیارە گەنجانی كەلار لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان هەڵمەتێك دەست پێ بكەن لە گرانكردنی هەر شتێك ئەوا ناوی شوێنەكە بڵاو بكەنەوە و داوا لە هاووڵاتییان دەكەن كەس كەلوپەلیان لێ نەكڕێت.