زۆر خواردنی شەكر هۆیەكە بۆ زوو دەركەوتنی پیری و هاتنی مووی زیادە لە لەش، هاوكات به كۆبوونه‌وه‌ی شه‌كری زۆر له‌شی مرۆڤ به‌شێوه‌ی چه‌وری شه‌كره‌كه ئه‌مبار ده‌كات و زۆرجاریش ده‌بێته هۆی قه‌ڵه‌وی له ورگ و كه‌مه‌ر.
زیپكەی گه‌نجیه‌تی یه‌كێكه له گرفته دیاره‌كان و كاریگەریی دەروونی بەسەر مرۆڤەوە هەیە، ئەو زیپكە لە دەموچاو و مل دێت ئەو كاتەی رەگی موو مادەیەكی چەور دەردەكات لە ژێر پێست و خانەكانی پێست هەو دەكەن و بەرز دەبنەوە.
چەند توێژینەوەیەك ئاماژەیان بۆ بەرزیی رێژەی شەكر لە خوێن و ئەو جۆرە زیپكە كردووە، ئەوەش بەهۆی زۆر خواردنی مادەی كاربۆهیدرات و شەكرییەوە، بۆیە شارەزایان رێنمایی كەم خواردنی شەكر دەكەن بۆ چارەسەركردنی ئەو زیپكە.
كۆلاجین و ئیلاستین دوو جۆرە ریشاڵی پرۆتینن كە هێز بەپێست دەدەن، بۆیە بەهۆی بەرزبوونەوەی ئاستی گلوكۆز و فرەكتۆز لە لەشدا كاری ئەو پرۆتینانە پەكی دەكەوێت و لە چاككردنەوەی شانەكان دەوەستن، بۆیە كەلەكەبوون و نەرمی پێست روو دەدات و لۆچ دروست دەبێت.
رەنگە بەرزبوونەوەی رێژەی ئەنسۆلین لە خوێن جوانی ئافرەت تێك بدات ئەوەش بەهۆی گەشەكردنی مووی نەخوازراو لەسەر پێست، بۆ نموونە لە ریش و سمێل و سینگ و پشت، هەروەها رەنگە پەڵەی كاڵ لەسەر مل و بن باڵ دروست بكات.
ئەو ئەنسۆلینەی دوای خواردنی شەكرێكی زۆر دەردەدرێت وا لە لەش دەكات كە شەكرەكە بەشێوەی چەوری ئەمبار بكات و ئەوەش قەڵەوی دروست دەكات له پیاواندا به‌رێژه‌یه‌كی زۆر له ورگ كۆده‌بێته‌وه و له ئافره‌تانیش له كه‌مه‌ر.
Sabah