دوای ئه‌وه‌ی بڕیاری ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم له باشووری كوردستان درا، به‌رده‌وام باس له‌وه ده‌كرێ عه‌ره‌بی به‌غدا هه‌ڕه‌شه له كوردانی فه‌یلی ده‌كه‌ن تا شاره‌كه چۆڵ بكه‌ن. بۆ روونكردنه‌وه‌ی ئه‌و دۆخی ئێسته‌ی به‌غدا "وشه" دیدارێكی ڕۆژنامه‌وانی له‌گه‌ڵ شوان محه‌مه‌د ته‌ها به‌رپرسی لقی پێنجی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌و شاره ئه‌نجام دا.
ته‌ها ئه‌وه ده‌خاته ڕوو كه "هه‌ڕه‌شه‌كان فه‌رمی نین، ئێمه به ئاشكرا باسی ڕیفراندۆم له به‌غدا ده‌كه‌ین و كوردانی فه‌یلی زۆر نیشتمانپه‌روه‌رانه پشتیوانی پرۆسه‌كه‌ن، هه‌رچه‌نده له‌لایه‌ن پارته سیاسییه‌كانی كورده‌وه سته‌میان لێ كراوه".
میدیاكانی عه‌ره‌بی لێدوانی توند ده‌ده‌ن و داوای ده‌ركردنی كورد له به‌غدا ده‌كه‌ن، بۆیه ده‌پرسین ڕه‌وشی كوردانی فه‌یلی و به‌گشتی كورد له به‌غدا چۆنه ئێسته؟
دۆخه‌كه له ڕووی ته‌ناهی و سیاسییه‌وه له به‌غدا ناته‌ندروسته، بۆیه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی دۆخی ته‌ناهی زۆر ناله‌باره، له ڕووی سیاسیشه‌وه ناجێگیری زۆر هه‌یه، نه‌ك هه‌ر دژی كوردانی به‌غدا، به‌ڵكو له نێوان شیعه و شیعه، سوننه و شیعه، سوننه و سوننه‌یش گرژی و ناكۆكی له نێوان هه‌مووان هه‌یه، دوای بڕیاری ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆمی كوردستان، لێره‌وله‌وێ هه‌ندێك لێدوانی نابه‌رپرسیارانه دراون، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی هیچ هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی ئه‌وتۆ له‌سه‌ر كوردانی به‌غدا نییه، من بۆ خۆم له‌و ناوچانه‌ی له به‌غدا كوردی لێیه، به مه‌یدانی سه‌ردانم كردوون و كێشه‌یه‌كی ئه‌وتۆ نییه.
هیچ ئامارێكتان نییه له‌باره‌ی ژماره‌ی كورد به گشتی له به‌غدا؟
هیچ ئامارێكی ورد له به‌رده‌ست نییه و عێراق بۆ خۆی كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌ی نه‌بوونی ئاماره، به‌ڵام به گشتی ڕێژه‌ی كورد له به‌غدا ڕووی له كه‌مكردنه و به‌شێكیشی له به‌غدا ماونه‌ته‌وه كه له كوردانی مه‌نده‌لی و خانه‌قین و ئه‌و ناوچانه پێك هاتوون.
دوای ڕووخانی به‌عس كورده‌كان به‌شێكیان گه‌ڕانه‌وه به‌غدا، به‌ڵام وا ده‌بینرێ ئێسته دووباره له ترسی هه‌ڕه‌شه‌كان له به‌غدا بۆ كوردستان ڕا ده‌كه‌نه‌وه، چ ئاگه‌دارییه‌كتان له‌سه‌ر ئه‌و پرسه؟
بابه‌تی كۆچ هه‌ر ته‌نیا كورده‌كانی نه‌گرتووه‌ته‌وه، به‌ڵكو ته‌واوی خه‌ڵكی به‌غدای به پێكهاته جیاجیاكانه‌وه گرتووه‌ته‌وه، زۆرترین ڕێژه‌ی كۆچكردن له به‌غدا مه‌سیحییه‌كانن، 80%یان به‌غدایان به‌جێ هێشتووه، عه‌ره‌بی شیعه و سوننه‌ش هه‌ن كه به‌ره‌و ئه‌وروپا و وڵاتانی عه‌ره‌بی و كوردستان كۆچ ده‌كه‌ن و كوردیش هاوشێوه‌ی ئه‌وان، بۆیه ده‌كرێ بڵێین هه‌ڕه‌شه و پاڵه‌په‌ستۆ و ڕفاندنه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی گشتین.
دیارده‌ی ڕفاندنی خه‌ڵكی سڤیل له به‌غدا ڕۆژ دوای ڕۆژ له په‌ره‌سه‌ندندایه، ئه‌مه تا چه‌ند كوردانی به‌غدای گرتووه‌ته‌وه؟
له ڕاستیدا ڕفاندن له شاری به‌غدا بووه‌ته دیارده‌یه‌كی باو، بۆ نموونه له‌و هه‌فته‌یه‌ی ڕابردوو هێرش و په‌لاماره‌كان به گشتی پزیشكه‌كانی گرتووه‌ته‌وه، ته‌نیا له ماوه‌ی ئه‌و هه‌فته‌یه زیاتر له 10 پزیشك كوژراون و ڕفێنراون، ئه‌وانه زیاتر ڕێگریین زۆر پێوه‌ست نین به پرسه سیاسییه‌كانه‌وه، كوردیش كاتێك وه‌ك بازرگان و سه‌رمایه‌دار یان شوفێری بارهه‌ڵگرێك ببێته ئامانجی گرووپه چه‌كداره‌كان، زیاتر ئامانج پاره كۆكردنه‌وه و ڕاووڕووته.
ئه‌و كوردانه‌ی له دوای 2003 ڕفێنراون، هیچ زانیارییه‌كیان له‌سه‌ر نییه، ئایا سه‌رجه‌میان كوژراون یان ئازاد كراون، چونكه به‌پێی ئامارێك له دوای 2005 زیاتر له هه‌شت هه‌زار كه‌س له ڕێی كه‌ركووك-به‌غدا ڕفێنراون؟
ناتوانرێ هیچ شتێك له‌سه‌ر چاره‌نووسی ڕفێنراوه‌كان بگوترێ و بزانرێ، چونكه له زۆربه‌ی ئه‌و حاڵه‌تانه‌دا كه كه‌سی ڕفێنراو ئازاد ده‌كرێ، به‌شێوه‌یه‌كی نهێنی و پێوه‌ندیی ماڵباتی ڕفێنراوه‌كه و گرووپه چه‌كداره‌كان ده‌بێ كه له به‌رامبه‌ر پاره ده‌یگۆڕنه‌وه، به‌گشتی كوشتن و بڕین و پاشاگه‌ردانی له عێراق زۆر به‌ربڵاوه، له واقیعدا ئێسته ئه‌وه یه‌كلا بووه‌ته‌وه كه شتێك نییه به ناوی ده‌وڵه‌ت و حكوومه‌ت، میلیشیاكان فه‌رمانڕه‌وایی ئه‌و وڵاته ده‌كه‌ن.
كه‌وایه ده‌توانین بڵێین به‌غدا به ده‌ست میلیشیاكانه‌وه‌یه و گرووپه‌كان به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ن؟
له ڕاستیدا ئه‌مه نكۆڵی لێ ناكرێ، گرووپه میلیشیا و چه‌كداره‌كان به ته‌واوی ده‌سه‌ڵاتیان له سه‌رووی ده‌سه‌ڵاتی حكوومه‌ته‌وه‌یه و حكوومه‌ت به هیچ شێوه‌یه‌ك كۆنتڕۆڵی به‌سه‌ر گرووپه‌كاندا نییه، گرووپه چه‌كداره‌كان له ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی یاسادان.
له‌سه‌ر پرسی ڕیفراندۆم چ چالاكییه‌كتان له‌ناو كوردانی به‌غدا ئه‌نجام داوه، ئایا به ترسه‌وه باسی ڕیفراندۆم ده‌كه‌ن له‌به‌ر هه‌ڕه‌شه‌كان؟
نه‌خێر، زۆر به ئاشكرا باسی ڕیفراندۆم ده‌كه‌ین، هه‌ر له به‌غداش نا، به‌ڵكو سه‌ردانی شاری كووت و نه‌جه‌فیشمان كردووه، له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه كولتووری و ڕۆشنبیرییه‌كان گفتوگۆمان كردووه، به نهێنی نییه و ئێمه به ڕوون و ئاشكرا قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌كه‌ین له به‌غدا، زۆرینه‌ی ڕه‌های كوردانی به‌غدا له‌كاتی ڕیفراندۆم ده‌چنه‌وه خانه‌قین و ده‌نگی خۆیان ده‌ده‌ن و پشتیوانی ڕیفراندۆم ده‌كه‌ن.
تا چه‌ند بیری مه‌زه‌وی به‌سه‌ر بیری نه‌ته‌وه‌یی كوردانی فه‌یلی زاڵه، ئایا ئه‌وان كامه‌ی له پێشتر داده‌نێن؟
ڕاستیتان ده‌وێ هه‌موو پارته سیاسییه‌كانی كوردستان غه‌در له كوردانی فه‌یلی ده‌كه‌ن، به قه‌د ئه‌وه‌ی ئاوڕیان لێ نه‌دراوه‌ته‌وه و گرنگییان پێ نه‌دراوه و پشتگوێ خراون، هه‌موو پارته‌كان تا ئێسته پۆستێكی كوردیان به كه‌سێكی كوردی فه‌یلی نه‌داوه، ده‌نا به پێچه‌وانه‌وه خه‌ڵكی نیشتمانپه‌روه‌ر و تێكۆشه‌ر و ڕۆشنبیری زۆر هه‌ن و هیچ كه‌س ناتوانێ موزایه‌ده له‌سه‌ر نیشتمانپه‌روه‌رییان بكات.