بۆچی گرێبەستەكەی نیمار و پاریس سان جێرمان دوا كەوتووە؟ نهێنییەكە ئاشكرا بوو

:: AM:11:22:30/07/2017 ‌

رۆژنامەیەكی فڕەنسی نهێنی دواخستنی گرێبەستەكەی نیمار دا سیلڤای ئەستێرەی بەڕازیلی و یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی لەگەڵ یانەی پاریس سان جێرمانی فڕەنسی ئاشكرا كرد.

یانەی پاریس سان جێرمان ماوەیەكە خەریكی گفتوگۆكردنە لەگەڵ نیمار و بەرپرسانی یانەی بەرشەلۆنە بۆ گرێبەستكردن لەگەڵ نیمار كە نرخەكەی 222 ملیۆن یۆرۆیە.

رۆژنامەی (لۆ پاریسیان) ئەو نهێنییەی ئاشكرا كرد كە تا ئێستا بووەتە هۆكاری ئەوەی گرێبەستەكەی یانەی پاریس سان جێرمان رانەگەیەنرێ، هۆكارەكەش پەیوەندی بە باوكی نیمارەوە هەیە كە لە هەمان كاتدا بەڕێوەبەری كارەكانییەتی.

بەگوێرەی ئەو گرێبەستەی كە یانەی بەرشەلۆنە لەگەڵ نیمار سەرەتای ئەمساڵ تا ساڵی 2022 نوێی كردەوە، ئەگەر تا كۆتایی ئەم مانگە گرێبەست لەگەڵ هەر یانەیەكی تر بكرێ ئەوا باوكی بڕی 26 ملیۆن یۆرۆ لە پارەی گرێبەستەكەدا وەردەگرێ.

سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەشدا كە نیمار دەیەوێ باوكی ئەو 26 ملیۆن یۆرۆیەی بەر كەوێ، هەر لەبەر ئەمەیە چاوەڕێ دەكات ئەم مانگە كۆتایی بێت ئینجا بەفەرمی گرێبەست لەگەڵ یانەی پاریس سان جێرمان بكات.

بێگومان ئەم بڕە پارەیەش لەو 222 ملیۆن یۆرۆیە دەڕوات كە یانەی بەرشەلۆنە وەری دەگرێ، واتە زەرەرەكە تەنیا لەسەر یانە كەتەلۆنییەكە دەكەوێ.




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م