هه‌ر له ئێسته‌وه گه‌نجان و چالاكوانانى مه‌ده‌نى له سنوورى شارۆكه‌ى پێنجوێن و ناوچه‌كانى ده‌وربه‌رى، خۆیان یه‌كلایی كردۆته‌وه و ده‌ڵێن به "به‌ڵێ" ده‌نگ بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ده‌ده‌ین".
له‌وباره‌یه‌وه، ئاریان ته‌حسین، چالاكوانى كۆمه‌ڵى مه‌ده‌نى، له سنوورى شارۆكه‌ى پێنجوێن، هه‌رچه‌نده گوتى "من بێلایه‌نم" به‌ڵام ئه‌وه‌شى بۆ "وشه" خسته ڕوو، "له ڕاستیدا ئه‌نجامدانی ریفراندۆم، یه‌كێك بووه له‌و خه‌ونانه‌ى كه هه‌ر له‌میًژه‌وه گه‌لى كورد و سه‌ركرده نیشتیمان په‌روه‌ره‌كانى وه‌ك "قازى محه‌مه‌د و بارزانى نه‌مر و شێخ مه‌حموود" هه‌وڵیان بۆ داوه و هه‌موو ته‌مه‌ن و كاته‌كانى ژیانیان بۆ كردۆته‌وه قوربانى".
زیاتر گوتی: "بۆیه ئێسته كه ئێمه له‌سایه‌ى ئازادى و خوێنى شه‌هیده‌كانماندا ده‌ژین، ئه‌ركه له‌سه‌رمان، به‌شدارى ئه‌و پڕۆسه چاره‌نووسسازه بكه‌ن، چونكه سه‌ربه‌خۆیی خاكی كوردستان و راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌ت خه‌ونی له‌مێژینه‌مان بووه".
هاوكات نه‌شوان حه‌سه‌ن، یه‌كێك له‌گه‌نجانى پێنجوێن، بۆ "وشه" رای گه‌یاند: ئه‌و رۆژه‌ى كه مه‌سعوود بارزانى سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری دا، گه‌لى كورد چیتر ژێرده‌سته‌یی حكوومه‌تى عیراق قوبڵ نه‌كات، زۆر خۆشحاڵ بووم و راسته‌وخۆ برٍِیارم دا چیم پێ بكرێت وه‌ك گه‌نجێك بۆ سه‌رخستنى پڕۆسه‌ى رێفڕاندۆم ئه‌نجام بده‌م".
روونیشی كرده‌وه، "قۆناغی ئێسته گرنگ و به‌نرخه، ده‌بێت له‌ده‌ستی خۆمانی نه‌ده‌ین و به ده‌نگی (به‌ڵێ) ئه‌م پرسه سه‌ر بخه‌ین، بۆیه به ئه‌ركی هه‌موو تاكێكی كوردستانی ده‌زانن، كه به ده‌نگه‌كانیان ئه‌و پرسه نیشتیمانییه سه‌ر بخه‌ین ، چونكه شتێك نه‌ماوه به‌ناوى ده‌وڵه‌تى عیراقه‌وه تا پێوه‌ى په‌یوه‌ست و پابه‌ند بین".
لای خۆشیه‌وه، سره‌وه نوورى، یه‌كێك له‌ئافره‌تانى دانیشتوى پێنجوێنه، بۆ "وشه" جه‌ختیكرده‌وه، وه‌ك خۆم پشتگیریی له‌ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ده‌كه‌م، چونكه ته‌نیا له‌رێگه‌ى سه‌ربه‌خۆیوه زامه‌كانمان ساڕ‌ێژ ده‌بێت.
ئه‌و ئافره‌ته‌ى پێنجوێن له‌باره‌ى كه‌مپینه بێ سوده‌كه‌ى شاسوار عه‌بدولواحییشه‌وه، گوتى"به‌داخه‌وه سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو قوربانیدانه و بڕینی ئه‌و مێژووه سه‌خته، كه‌چی ناوبراو هاتووه دژى ده‌وه‌ستێته‌وه و خه‌ڵكى هاند ده‌دات به‌نه‌خێر ده‌نگ بده‌ن، له‌كاتێكدا شاسوار خۆىش باش ده‌زانێت كه ئه‌و كاره‌ى سه‌رناگرێت و بێ هوده ده‌بێت".
ئه‌وه‌شى باسكرد، ئه‌وه‌ى دژی ڕیفراندۆم بێتت، ئه‌وا مانای وایه دژایه‌تی هه‌موو قوربانیانه‌ی كردووه، كه له‌گه‌لى كورد به‌درێژایی مێژوو گه‌له‌كه‌مان قوربانی بۆ داوه.
پێنجوێن وه‌ك یه‌كێكه له‌ناوچه به‌رفراوانى سنوورییه‌كه‌ى پارێزگاى سلێمانى، هه‌ر له‌ئێستاوه خۆیان بۆ رۆژى ریفڕاندۆم ئاماده‌كردووه و به‌ڵێن ده‌ده‌ن كه به "به‌ڵێ"كانیان، دژى نه‌یارانى سه‌رسه‌رختى كورد بوه‌ستنه‌وه و ئاسوده‌یی بده‌نه كه‌سوكارى شه‌هیدانن چونكه به‌خوێنى رۆڵه‌كانى ئه‌وان كوردستان به‌م رۆژه گه‌شیتووه.
پێنجوێن/ رێبین پێنجوێنى