زۆرن ئەوانەی بە دەست ئازار و كلۆربوونی ددانەكان دەناڵێنن، بۆیە لێرەدا پێنج هەنگاو وەك چارەسەری كلۆربوونی ددان دەخەینە روو.
یەكەم – راكێشانی چەوری.
ئەم ڕێگەیە بۆ چەندان سەدە بەكار هاتووە و جۆرێكە لە دەرهێنانی ژەهر لە رێی دەمەوە، كەوچكێكی گەورە زەیتی گوێزی هیندی لە دەمتدا بۆ ماوەی ٢٠ خولەك بهێڵەوە، ئەم كارە دەمت بە پاكی دەهێڵێتەوە و لە هەوكردنی پووكەكانت دەتپارێزێت.
دووەم – نەخواردنی شەكر.
دوور بكەوە لەو خواردنانەی بە رێژەیەكی زۆر شەكریان تێدایە بۆ دەستكەوتنی ددانێكی تەندروست، چونكە بەكتریا لەسەر ئەو شەكرە دەژی كە تۆ دەیخۆیت، هەروەها شەكر پێكهاتە بەهێزەكەی ددان شی دەكاتەوە.
سێیەم – خواردنێك بخۆ كە دەوڵەمەندە بە مادەی خۆراكی.
بەكارهێنانی ڤیتامینەكان و كانزاكان كلۆری ددان كەم دەكاتەوە و هەندێك كات كلۆر لەناو دەبات، بۆ ئەوەی ددانەكانت پارێزراوبن لە كلۆربوون، خواردنە سەوزەییەكان زیاد بكە.
چوارەم – كەمكردنەوەی ترشی فیتیك.
چەندان خواردن هەیە كە دەوڵەمەندە بە ترشی ''فیتیك'' وەك تۆوی فاسۆڵیا و دەنكی بادەم، ئەم دوو خۆراكە ناهێڵن لەش بە تەواوەتی كانزاكان و مادە خۆراكییەكان بمژێت و لە هەمان كاتدا ئێسك و ددانەكان دەپووكێنێتەوە.
پێنجەم – بەكارهێنانی هەویری ددان.
هەویری ددان مادەی فلۆرید كە زیان بە ددانەكان دەگەیەنێت لە ناو دەبات.