گووگڵ مەترسییەكانی ویندۆز 10 ئاشكرا دەكات

:: AM:09:47:01/11/2016 ‌

لە هەنگاوێكدا بۆ ئابڕووبردنی دوایین بەرهەمی كۆمپانیای "مایكرۆسۆفت" بەشی شیكردنەوەی مەترسییەكان لە ناو كۆمپانیای گووگڵ، داوا لەو ملیۆنان خەڵكەی بەكارهێنەری "ویندۆز 10"ن دەكات كە وازی لێ بهێنن.

ئەمەش هەنگاوێكی دژە ڕەفتارە، دوای ئەوەی كۆمپانیای مایكرۆسۆفت بەبێ گوێدانە بنەماكانی تەشهیر، هەردوو كۆمپانیای "گووگڵ" و "ئەپڵ"ی خستە ژێر فلتەرەوە و لایەنە خراپ و لاوازەكانی باس دەكردن.

ئەو مەترسییەی گووگڵ باسی دەكات، كۆمپانیای مایكرۆسۆفت خۆی ئاگای لێیەتی و پێش چەند ڕۆژێك بە شێوەی نهێنی كاری لەسەر كردووە، بەبێ ئەوەی بەكارهێنەران ئاگەدار بكاتەوە، بۆیە گووگڵ ماوەی حەوت ڕۆژی وەك دەرفەت داوە بە ڕكابەرەكەی تا ئەو كێشەیە چارە بكات ئەگەر نا ئاشكرای دەكات، بەمەش بە تەواوی بازاڕی مایكرۆسۆفت دەشكێنێ.

ئەمەش جاری یەكەم نییە كۆمپانیای گووگڵ بەو شێوەیە ئابڕووی مایكرۆسۆفت ببات، پێشتریش كاتێكی ویندۆز 8.1 بڵاو كرایەوە، بە هەمان شێوە زانیاری لەسەر لایەنە لاوازەكانی بڵاو كردەوە.

سەرچاوە: سكای نیوز


وشە - كوردۆ شابان