سەرچاوەیەکی تەناهی رایگەیاند، ئەمڕۆ
یەکشەمم و کەمێک بەر لە ئێستە، دایکێک و منداڵێک لە کەمپی ئاوارەکانی گەورکۆسك بە
هۆی لێدانی تەزووی کارەباوە گیانیان لە دەستدا.
گوتیشی، تەرمی هەردووکیان رەوانەی پزیشکی
دادوەری کراوە، بۆ لیكۆڵینەوە و پۆلیس پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە دەکاتەوە.
پۆلیسی هەولێریش لە بڵاوکراوەیەکدا بڵاوی کردەوە، ئافرەتێک بەناوی (دلڤین احمد محسین)، تەمەن (۱۹) ساڵ، لەکاتی دەستکاریکردنی گیزەر کارەبا لێداوە و لەوکاتەدا کۆرپەیەکی (۱۰) مانگان کە لە ئامێزی بووە کارەبا لێیانی داوە دەستبەجێ گیانیان لەدەست داوە .
وشە/ رێبین محەمەد