‌دەروون: شانازی پێوه‌ ده‌كه‌م

:: PM:09:57:31/07/2017 ‌
ڕاگەیاندكار"دەروون گێژەن" لە واڵى تایبه‌تى خۆى له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى ئینستاگرام  وێنەیەكی خۆی لەگەڵ دەرهێنەری ناودارى كوردستانى ڕۆژهه‌ڵات (بەهمەنى قوبادی) بڵاو كردۆتەوە و له‌سه‌ر وێنه‌كه‌ نوسیوویه‌تى" شانازی بەوەوە دەكات كە هاوڕێیەتی".

دەروون لەسەر وێنەكەی خۆی و دەرهێنەر (بەهمەن قوبادی) نوسیوویەتی"جێی شانازیت یەكەم وەك كوردێك دووەم وەك هاوڕێیەكم، ساڵ بە ساڵ پێگە و ناوت گەورەتر و جیهانی تر دەبێت".

بەهمەنی قوبادی لەناو 25 دەرهێنەری دیار و ناسراوی  سەدەی 21 لە لایەن ڕەخنەگرانی سینەمایی و ڕێكخراوی "ڕۆتن تۆمتۆ" دیاریكرا و ناوی ئەم دەرهێنەرە لە ڕیزبەندی دەرهێنەرە جیهانیەكان باسكراوە وەك فیلمسازێكی ناوداری كوردستانی ڕۆژهەڵات و بە هۆگرانی سینەمای جیهانی ناسێنرا و بووه‌ ئه‌ندامى ئۆسكار.

به‌همه‌نى قوبادى خاوه‌نى فلیمه‌كانى، ساتێك بۆ مەستی ئەسپەکان لە ساڵی 2000، گۆرانییەکانی وڵاتی دایکیم لە ساڵی 2002، کیسەڵەکانیش دەفڕن لە ساڵی 2004، نیوە مانگ لە ساڵی 2006، کەس ئاگه‌ی لە پشیلە ئێرانییەکان نییە لە ساڵی 2009".




وشە - محەمەد میران