به‌رپرسی هێزه‌كانی حه‌فتای سه‌ر به وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕای ده‌گه‌یه‌نێ، داعش و جاشی مه‌فره‌زه خاسه، زۆر له كه‌مپینچییه‌كانی دژی ڕیفراندۆم شه‌ریفتر و نه‌جیبترن و ده‌ڵێ "شاسوار ئه‌و پیاوه نییه من قسه‌ی له‌سه‌ر بكه‌م".
جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌تێكتیی نیشتمانیی كوردستان و به‌رپرسی هێزه‌كانی حه‌فتای سه‌ر به وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له چاوپێكه‌وتنێكی ڕۆژنامه‌وانیدا بۆ هه‌فته‌نامه‌ی "ئاوێنه" كه ئه‌مڕۆ سێشه‌م بڵاو بووه‌ته‌وه، سه‌باره‌ت به واده‌ی ڕیفراندۆم ده‌ڵێ، هه‌رگیز نابێ چاوه‌ڕێ بكه‌ین كه ڕۆژێك بێت ده‌سه‌ڵاتدارانی حكوومه‌تی عێراق به گوڵباران پێشوازی ڕیفراندۆم بكه‌ن یان خۆیان بڵێن فه‌رموو وه‌ره ئه‌مه ڕیفراندۆم بكه و هه‌قی خۆت چییه وه‌ری بگره، ریفراندۆم بكه‌ین و نه‌كه‌ین ئابڵوقه‌مان له‌سه‌ره، ڕه‌نگه ئه‌مڕۆ له جاران جیاوازتر بێت و دۆخی ناوچه‌كه هه‌مووی تێكچووه، پێم وایه ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی ئێسته ده‌كرێن، زۆربه‌یان ناتواندرێ جێبه‌جێ بكرێن، ئه‌گه‌ر بتوانن، به‌بێ ڕیفراندۆمیش كردوویانه.
سه‌باره‌ت به به‌شێك له یه‌كێتی كه پشتیوانی ڕیفراندۆم ناكه‌ن و باس له‌وه‌ش ده‌كرێ، ئه‌وانه‌ی ده‌چنه ئه‌نجوومه‌نی ڕیفراندۆمه‌وه، نوێنه‌رایه‌تیی یه‌كێتی ناكه‌ن، شێج جه‌عفه‌ر ده‌ڵێ، "وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه ناده‌مه‌وه، بچۆ له‌و به‌ڕاڵا و مه‌ڕه‌ڵایانه‌ی ناو یه‌كێتی بپرسه كه به هه‌وه‌سی خۆیان قسه له‌سه‌ر ڕیفراندۆم ده‌كه‌ن.
له‌سه‌ر ئه‌و "جووڵانه‌وه سیاسییه"ی شاسوار عه‌بدولواحید دژی ڕیفراندۆم دروستی كردووه، به‌رپرسه‌كه‌ی هێزی حه‌فتا ده‌ڵێ، شاسوار ئه‌و پیاوه نییه من قسه‌ی له‌سه‌ر بكه‌م، هه‌ركه‌سیش به‌شداری ئه‌و كه‌مپینه بكات، نازانم چ جیاوازییه‌كی هه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌و مه‌فره‌زه خاسانه‌ی كورد كه ببوون به جاش و ده‌هاتن پێشمه‌رگه‌یان شه‌هید ده‌كردو كوردستانیان ئه‌نفال ده‌كرد، ئه‌سڵه‌ن ئه‌وان زۆر شه‌ریفتر بوون له‌م كه‌مپینچییانه، ئیتر لایه‌نه، كه‌سه، هه‌رچی بێت، داعشه‌كان زۆر شه‌ریفترن چونكه به ڕووبه‌ڕوو ده‌ڵێ ده‌تكوژم.
له‌سه‌ر لادانی شاناز برایم ئه‌حمه‌د كه له‌سه‌ر نووسینه‌كانی له‌لایه‌ن كۆسره‌ت ڕه‌سووڵ جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتیی یه‌كێتی دوورخراوه‌ته‌وه، شێخ جه‌عفه‌ر گوتوویه‌تی، "من شاناز هه‌ر به‌وه نازانم قسه‌ی له‌سه‌ر بكه‌م، شاناز چییه با هه‌ر بڵێت، ئه‌و قسانه‌ی ئه‌و هه‌ر حسابی بۆ ناكرێت، یه‌كێك بیه‌وێت یه‌كڕیزی میله‌ت و یه‌كڕیزی حزب تێك بدات ده‌بێ چ حسابی بۆ بكه‌یت؟.
حه‌وتی حوزه‌یران/یۆنیۆی 2017 له كۆبوونه‌وه‌ی مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كان و حكوومه‌تی هه‌رێم و كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان، رۆژی 25ی ئه‌یلوول/سێپته‌مبه‌ری داهاتوویان وه‌ك رۆژی ریفراندۆمی كوردستان بۆ "مانه‌وه یان جیابوونه‌وه له عێراق" دیاری كرد.