هاووڵاتییان و گه‌شتیارانى هه‌ولێر، ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه به‌شێك له پاركه‌كانى شاره‌كه بێ ئاون و به‌و هۆیه‌شه‌وه به‌ره‌و وشكبوون ده‌چن، به‌ڵام به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى ئه‌ندازه‌ى پاركه‌كان راى ده‌گه‌یه‌نێت، تا ئێسته هیچ مه‌ترسییه‌كى وشكبوون له‌سه‌ر پاركه‌كانى هه‌ولێر نییه، به‌ڵام هاتنی گه‌رما كاریگه‌ری هه‌یه.
"چه‌ند پاركێكى هه‌ولێر به‌ره‌و وشكبوون ده‌چن"
حه‌مید عه‌لى هاووڵاتییه‌كى دانیشتووی هه‌ولێره و له نزیك پاركى مناره /ده‌كه‌وێته سه‌نته‌ری شار/، به"وشه"ى راگه‌یاند، سه‌وزایییه‌كانى ئه‌و پاركه به‌ره‌و وشكبوون ده‌چن و پێویسته لایه‌نى پێوه‌ندیدار ئاوی بۆ دابین بكات.
زیاتر ده‌ڵێ، "پێشتر ئه‌و پاركانه به‌و شێوه‌یه نه‌بوون، به‌ڵام ئێسته نازانرێت بۆچى نافووره‌كان وه‌ستان و سه‌وزایییه‌كه‌ى به‌ره‌و وشكبوونه‌وه ده‌چێت".
سیما كه‌مال هاووڵاتییه‌كى تر‌ى هه‌ولێره و سه‌ردانى ئه‌و پاركه‌ى كردبوو، باسى له‌وه كرد كه پێشتر ئه‌و پاركانه له هه‌ولێردا هه‌بوون سیمایه‌كى تر‌ى هه‌بوو، به‌ڵام ئێسته لایه‌نى پێوه‌ندیدار ته‌نیا گرنگى به سه‌وزایى ناو شه‌قامه‌كان ده‌دات.
ئاماژه‌ی دا، "پێویسته به‌رده‌وام گرنگى به پاركه‌كان بدرێت و هه‌وڵ بدرێت به‌شێوه‌یه‌كى باش خزمه‌تیان بكرێت، چونكه ئه‌وه‌ى ئێسته هه‌یه بۆ هه‌ندێك پاركى هه‌ولێر وه‌ك پێویست نییه".
لاى خۆیه‌وه جه‌لال ئه‌حمه‌د به‌رزنجی به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ئه‌ندازه‌ی پاركه‌كانی هه‌ولێر، به"وشه"ى راگه‌یاند، "هاتنی وه‌رزی هاوین و ئه‌و شه‌پۆله گه‌رمایه‌ی رووی له كوردستان كردووه، بێگومان كاریگه‌ری له‌سه‌ر سه‌وزایی ده‌بێت". دووپاتی كرده‌وه "تا ئێسته هیچ مه‌ترسییه‌كى وشكبوون له‌سه‌ر پاركه‌كانى هه‌ولێر نییه، به‌ڵام هاتنی گه‌رما كاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر سه‌وزایی به تایبه‌تی شاری هه‌ولێر كه له‌گه‌لأ شاره‌كانی تردا جیاوازی هه‌یه، چونكه زه‌ویی هه‌ولێر شێیان كه‌مه و زیاتر شه‌پۆلی گه‌رما كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر سه‌وزایی".
به‌رززنجی ئاشكراى كرد، "پلانمان هه‌یه بۆ ئاودان و پاراستنی هه‌موو دار و نه‌مامه‌كان، به‌ڵام پێشبینی ده‌كه‌ین كه رێژه‌ی وشكبوونه‌وه‌كانیش 2-5% بێت".
روونى كرده‌وه، ره‌نگه هه‌ندێك له داره‌كان به‌هۆى گه‌رماوه لایه‌كى وشك بووبێت، چونكه جگه له پاركى شه‌هید سامى عه‌بدوڕه‌حمان، زیاتر له 420 پارك و باخچه به‌رده‌وام چاودێرییان ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ى وشك نه‌بن.
هاوكات لوقمان شێروانى گوته‌بێژى ده‌سته‌ى پاراستن و چاككردنى ژینگه‌ى كوردستان به"وشه"ى راگه‌یاند، "بوونى رێژه‌ى زۆرى سه‌وزایی مه‌رجه بۆ پاكبوونى ژینگه و یه‌كێكه له‌و خاڵانه‌ى لاى ئێمه گرنگه".
"هه‌ولێر ئاوى پاك بۆ ئاودانى پاركه‌كان به‌كار دێنێت"
جه‌لال ئه‌حمه‌د به‌رزنجی به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ئه‌ندازه‌ی پاركه‌كانی هه‌ولێر، ئاشكرای ده‌كات كه "ژماره‌یه‌كی زۆری پارك و باخچه‌كانمان به‌شێوه‌ی (مڕه‌شات) ئاودانى بۆ ده‌كرێت، ئه‌وانی تریش به شێوه‌ی تانكه‌ر ئاودانیان بۆ ده‌كرێ".
زیاتر ده‌ڵێ، "توانیومانه سوود له ئاوی پیس وه‌ربگرین، ئه‌و ئاوه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی شار ده‌ڕوات، توانیومانه له‌گه‌لأ هاتنی وه‌رزی گه‌رما و له‌گه‌لأ دروستبوونی كه‌مئاوی، سوودی لێ وه‌ربگرین و بۆ ئاودانی دوورگه ناوه‌ندییه‌كان به‌كاری بێنینه‌وه كه 100% سه‌ركه‌وتوو بووین له پڕۆژه‌كه".
به‌پێی ستانداردی جیهانی، رووبه‌ری سه‌وزایی كه بۆ هه‌ر شارێك پێویسته رێژه‌كه 35% بێت، هه‌روه‌ها كه‌مترین رێژه‌ش نابێت له 15% كه‌متر بێت.
گوته‌بێژى ده‌سته‌ى پاراستن و چاككردنى ژینگه‌ى هه‌رێمى كوردستان روونى كرده‌وه كه تا ئێسته پارك و باخچه‌كان به ئاوى پاك ئاو ده‌درێن و ریسایكلینى ئاو له هه‌ولێر نییه.
زیاتر ده‌ڵێ، "له كۆبوونه‌وه‌یه‌كماندا له‌گه‌ڵ وه‌زیرى شاره‌وانى و گه‌شتوگوزارى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، باسى ئه‌وه‌مان كردووه كه مه‌ترسى له‌سه‌ر سه‌وزایی هه‌یه، به‌ڵام به‌هۆى ته‌نگژه‌ى دارایى گرفتى ئاودان دروست بووه و له دواى دۆزینه‌وه‌ى میكانیزمێكن بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و باخچه و پاركانه له وشكبوون بپارێزرێن".
ئاماژه‌ی دا، ئه‌وان داوایان كردووه ریسایكلینى ئاو دابنرێت بۆ ئاودانى ئه‌و پارك و باخچانه، چونكه تا ئێسته ئه‌و پاركانه به ئاوى پاك ئاو ده‌درێن و ئه‌وه‌ش له زۆربه‌ى شوێنه‌كان به‌و شێوه‌یه نییه.
شێروانى گوتى، "ئه‌و باخچه بچووكانه‌ى هه‌یه كاریگه‌رى له‌سه‌ر به‌فیرۆدانى ئاو هه‌یه، به‌ڵام پێشنیازمان كردووه به ئاوه‌ڕۆى شاره‌كان پارك و باخچه‌كان ئاو بدرێنه‌وه و ریسایكلینى ئاو دابنرێت بۆ ئاوه‌ڕۆكان و ئێسته ئه‌و پرسه له وه‌زاره‌تى شاره‌وانى به گرنگ ده‌زانین".
له هه‌ولێر 330 باخچه و 15 پاركی گه‌وره هه‌یه. رێژه‌ی سه‌وزایی تیایدا بریتییه 16% كه ئه‌و رێژه‌یه دابه‌ش بووه و 13%ی رێژه‌ی ئه‌و سه‌وزایییه كه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌پێی پلانێك ئه‌نجامی ده‌دات، 3%ی ئه‌و رێژه‌یه بۆ ئه‌و هاووڵاتییانه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه نه‌مامیان رواندووه.